ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لویس سوارێز، دوای چاوەڕوانییەكی زۆری هاندەرانی یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی، بەفرۆكەیەكی تایبەت گەیشتە فرۆكەخانەی گران پارك سێنترال، بەدڵخۆشییەكی زۆرەوە لەگەڵ منداڵەكانی دابەزی.

دوای گەیشتنی لویزیتۆ بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كە ناوی خۆی لەسەر نووسرابوو و لەنێو ئاپۆڕا هەزاران هاندەری یانە ئۆرۆگواییەكە بە شەقامەكانی پایتەختی وڵاتەكەیدا تێپەڕی و پێشوازییەكی گەورە و هاوشێوەی سەرۆكی وڵاتانی لێكرا و میدیای ئۆرۆگواییش بە گرنگییەوە دیمەنەكانی ساتی گەڕانەوەی ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێی وڵاتەكەیانی گواستەوە.

 سوارێز لەگەڵ هاوژین و منداڵەكانی گەیشتە یاریگە، راستەوخۆ چووە نێو یاریگە و سڵاوی لە هاندەرانی ئەو یانەیە كرد كە بووە سەرەتای دەركەوتنی لەگەڵ ئەوان بووە و درێسی ژمارە 9ـی یانەكەی بەرزكردەوە.

گەڕانەوەی هێرشبەرە 35 ساڵە ئۆرۆگواییەكە، دوای ئەوە دێت كە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید كۆتاییهات و دوای نزیكەی 17 ساڵ یارییكردن لە ئەوروپا بڕیاریدا بگەڕێتەوە وڵاتەكەی، لەكاتێكدا سێ مانگی دیكە مۆندیال دەستپێدەكات و دەیەوێت بەباشترین شێوە بۆ ركابەرییەكانی پاڵەوانێتییەكە ئامادەبێت.