ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان ئاماژە بەوەدەكەن، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد لە سەرەتای ئەم هاوینەوە بەدوای یانەیەكی نوێدا دەگەڕێت بۆ بەشداریكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوودا، لەبەر ئەوەی یانەكەی خۆی سەرنەكەوتووە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردەوە، ڕۆناڵدۆ سورە لەسەر ئەوەی داهاتووی یەكلابكاتەوە پێش یەكەم یاری مان یونایتد لە پریمەر لیگدا بەرامبەر یانەی برایتۆن، كە یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
باسی لەوەكردووە، كریستیانۆ بە بەهێزییەوە كاردەكات بۆ دۆزینەوەی یانەیەك پێش ئەو ڕێكەوتە، بەڵام كارەكە قورس دێتە بەرچاو و پێشبینی دەكرێت ناچاربێت دەست بە وەرزی نوێ بكات لەگەڵ شەیتانە سورەكەدا.
ڕۆناڵدۆ، كە لە زۆربەی ئامادەكاریەكانی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ بێبەشبوو بەهۆكاری خێزانییەوە، بەشداری لە یارییە دۆستانەكەی بەرامبەر یانەی ڕایۆ ڤایكانۆ كرد، بەڵام تەنیا 45 خولەكی سەرەتا یاریكرد و پێش كۆتایی هاتنی یارییە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی بەجێهێشتبوو.