ئەمڕۆ لە خولى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى بەرامبەر وڵڤرهامپتۆن یارى دەکات و ئارسناڵ و مانچستەر یونایتدیش یارى لوتکە دەکەن.
کێبڕکێکانى هەفتەى 21ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا بەردەوامییان هەیە و ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجى ئێوارە، مانچستەر سیتى لە یاریگاى ئیتحادى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر وڵڤرهامپتۆن یارى دەکات.
لە هەمان کاتدا و لە یارییەکى تردا، لیدز یونایتد لە یاریگاى ئیلاند ڕۆد، میواندارى برینتفۆرد دەکات.
لە یارى لوتکەى هەفتەکەشدا و کاتژمێر حەوت و 30 خولەکى شەو، ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئیمارات ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
سبەینێش لە دوایین یارى هەفتەکەدا و کاتژمێر 11ى شەو، تۆتنهام هۆتسبێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر فولهام یارى دەکات.
لە ئێستادا ئارسناڵ بە 47 خاڵ و بە یارییەکى دواخراوەوە لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى پێنج خاڵ لە پێش مانچستەر سیتى پلەى دووەمەوەیە، نیوکاسڵ یونایتد و مانچستەر یونایتدیش بە 29 خاڵ و بەدواییەکدا لە پلەکانى سێیەم و چوارەمدان.