ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی بڕیاری سزادانی یۆڤانتۆسەوە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە لەلایەن زیدانەوە کێشەی تێکەوتووە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی فەڕەنسا بابەتی نزیکبونەوەی زینەدین زیدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکراکرد لە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی یۆڤانتۆسەوە.

پێشتر لیۆنێل شاربونیەی هاوڕێی پێشووی زینەدین زیدان جەختی لەوەکردەوە کە ئەو ڕاهێنەرە فەڕەنسیە بەئەگەرێکی زۆرەوە هەنگاوی داهاتووی لەگەڵ یۆڤانتۆس دەبێت.

تۆڕی لو سپۆرت 10ی فەڕەنسی ڕایگەیاند کە کارگێری یۆڤانتۆس نایانەوێت دەستبەرداری ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ببن مەگەر لەکۆتای ئەم وەرزەدا بۆیە زیدان ناچارە تا هاوینی داهاتوو چاوەڕێ بکات ئەگەر بیەوێت ڕاهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆس بکات.

بەڵام ئەو تۆڕە ئاشکرایکرد کە ڕەنگە بیروڕای زیدان لەبارەی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانەی خانمە پیرەکەوە بگۆڕێت ئەوەش دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئیتاڵیا دێت کە سزایەکی قورسی بەسەر یانەکەدا سەپاند و 15 خاڵی لە یانەکە سەندەوە لە خولی ئیتاڵیادا بەوشێوەیەش یۆڤانتۆس لەپلەی دووەمەوە دابەزی بۆ پلەی دەیەمی ڕیزبەندی خولەکە