ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكانی قۆناغی 32ی جامی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرما لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی بایس دی كاسل یاریكرد.

تایمی یەكەم بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی پاریس كۆتاییهات، گۆڵەكانیش كیلیان مباپێ سێ گۆڵ و نەیمار دا سیلڤا تۆماریانكرد.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی پاریس سێ گۆڵی تریان تۆمار كرد لە ڕێگەی مباپێ دوو گۆڵ و كارلۆس سۆلێرەوە و سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامێكی گەورە و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

بەم ئەنجامە، پاریس سان جێرمان سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16ی جامەكە بەدەستهێنا و دی كاسل ماڵئاواییكرد.