ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاری نێوان هەردوو یانەی بەنفیكا و سپۆرتینگ لە خولی كچانی پورتوگال، لە كاتێكدا یانەی بەنفیكا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە پێش بوو دیمەنێكی ناوازە رویدا كە هاندەرانی تووشی سەرسوڕمان كرد.

لە خولەكی 45ی تایمی یەكەمدا ناوبژیوانی یاریەكە كارتی سپی بەكارهێنا لە كاتێكدا لە تۆپی پێدا زیاتر كارتی زەرد و سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزدەكرێتەوە و هاندەرانیش پێیانوابوو كە نابوژیوان هەڵەی كردووە كە ئەو جۆرە كارتەی پێبووە.

دواتر دەركەوت ناوبژیوان ئەو كارتە سپیەی بەڕووی ستافی پزیشكی هەردوو یانەكەدا بەرزكردوەتەوە وەك ستایشێكی وەرزشی بەرامبەر ئەوەی لەو كاتەدا یەكێك لە هاندەران نەخۆش بووە و ستافی پزیشكی هەردوو یانەكە چوون بە هانایەوە و وەك ڕێزێك بۆ ئەو ناوبژیوانانە كارتی سپیان بەروودا بەرزكرایەوە.

پاشان رۆژنامەكان رونیانكردەوە كە ئەو جۆرە كارتە بەشێكە لە دەستپێشخەری بەرپرسانی پورتوگال بەمەبەستی هاندانی وەرزشی نەك وەك ئاگادار كردنەوە كە كارتی زەرد و سوور ئەو مانایەیان هەیە و بەوەش دادپەروەری و بەهای ئەخلاقی لە یارییەكاندا دروستدەكات