ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان بڵاویانكردەوە كە تادێت گومانەكانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەبارەی داهاتووی كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەكەوە زیاتر دەبێت و ڕەنگە لە هاوینی داهاتوو یانە پاریسیەكە جێبهێڵێت.

تۆڕی تێلیفوتی فەڕەنسی ڕایگەیاند كە كارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمان ئارەزوو دەكەن گرێبەست لەگەڵ ماركۆس تورامی فەڕەنسی هێرشبەری یانەی بروسیامونشنگلادباخی ئەڵمانی ئەنجام بدەن كەلەكۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی كۆتایدێت.

ئەو تۆڕە ئاماژەی بەوەشكرد كارگێری یانە پاریسیەكە پێیانوایە كە تورام خاوەنی چەندین تایبەتمەندیە و كریستۆڤ گالتیەی ڕاهێنەری یانەكەش بەدوای هێرشبەرێكی لەوشێوەیەدا دەگەڕێت.

ڕوونیشیكردەوە كە پاریس سان جێرمان دەتوانێن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا بەنرخێكی زۆر كەم گرێبەست لەگەڵ ماركۆس تورامی 25 ساڵ ئەنجام بدات.