لە هەفتە ی 20ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری، میوانداری یانەی كەربەلای كرد.
هەولێر لە بەردەم هاندەرانیدا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە و تاكە گۆڵەكەش ئەمجەد ڕازی لە خولەی 81دا تۆماریكرد.
لە یارییەكی تری هەمان هەفتەدا، یانەی زاخۆ لە یاریگای زاخۆی نێودەوڵەتی تایبەت بەخۆی، بەرامبەر یانەی كەرخ یاریكرد.
زاخۆی خاوەن یاریگا و هاندەر بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە و فەرحان شوكر لە خولەكی 14دا تاكە گۆڵی یارییەكەی تۆماركرد.
بەم ئەنجامانە، زاخۆ بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی 13ی ڕیزبەندی خولەكەدایە و هەولێریش بە 22 خاڵ سەركەوتنی بۆ پلەی 12یەم بەدەستهێنا.