یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستیكردوە بەجوڵە ڕاستەوخۆكانی لەپێناو یەكلاكردنەوەی گرێبەستی جۆد بیلینگهامی ئینگلیزی ئەستێرەی یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند كە بیلینگهام بووەتە ئامانجی سەرەكی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بەتایبەتی بەهۆی ئەگەری نوێنەكردنەوەی گرێبەستی تۆنی كروس لەگەڵ یانەی شاهانە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزیان هەڵكردوە بۆ یەكلاكردنەوەی گرێبەستی بیلینگهام بۆ ئەو مەبەستەش نێردراوی یانەی شاهانە گەشتیكردوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و بەشێوەیەكی نهێنی لەگەڵ ئەو یاریزانە كۆبونەوەیان ئەنجامداوە تا ئامانجەكانی یانەكەی بۆ ڕونبكەنەوە.