سێرجیۆ ئەگوێرۆ هاوڕێی نزیكی لیۆنێل مێسی پێشتر ڕایگەیاند بوو، لیۆ بۆ هاوینی داهاتوو بەجدی بیر لە گەڕانەوەی بۆ یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینا دەكاتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی "زە ئەتلێتیك"ـی بەریتانیا، مێسی پەیامێكی هەڕەشەئامێزی لە لایەن چەكدارانی ئارجێنتینا پێگەیشتووە، وایكردووە پەشیمان بێتەوە لەوەی ئەم هاوینە بگەڕێتەوە یانەی ئۆڵد بۆیزی وڵاتەكەی، تەنانەت لە پێناوی سەلامەتی خۆی زەحمەتە لە داهاتووش ئەم كارە بكات.
مانگی رابردوو گروپێكی چەكدار هێرشیان كردە سەر فرۆشگایەك لە ئارجێنتینا كە خاوەنەكەی بنەماڵەی ئەنتۆنێلای هاوژینی مێسییە و پەیامێكیان بەجێهێشت كە تێیدا هاتووە: مێسی چاوەڕێی تۆین، تەنانەت گرووپە بازرگانییەكانی مادەی هۆشبەریش ناتوانێت تۆ بپارێزێت.
چەكدارەكان هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەكەی بنەماڵەی ئانتۆنێلا لە شاری ڕۆزاریۆ شوێنی لە دایكبوونی مێسی و چەندین جار تەقەیان لە بەربەست و دیوار و پەنجەرەكانی كردووە. ئەمەش لە كاتێكدایە مێسی پێشتر ڕایگەیاندبوو كە خەونی گەڕانەوەی بۆ یانەی نیو ئۆڵد بۆیز هەیە كە پێشتر سەرەتای تەمەنی منداڵی لەو یانەیە تێپەڕ كردووە.