ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەپێی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی نەسڕ ئەركێكی دیكەی نوێی دەبێت، لەمەودوا جگە لە یاریكردن بۆ یانەكە دەبێت بەشداریی لە دوو پێشبڕكێی دیكەدا بكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەی رابردوو به گرانبەهاترین‌ مووچە لە مێژووی تۆپی پێ كە ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت روویكردە یانەی نەسڕی سعوودیە، بەپێی گرێبەستەكەی كریستیانۆ دەبێت بەشداریی لە پێشبڕكێی "فۆرمولا وەن"ـیش دا بكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە دەبێتە پاڵپشتییەك بۆ بەهێزكردنی فایلی سعوودیە بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030، لەگەڵ ئەوەشدا لە پێشبڕكێی "فۆرمۆلا 1"دا ڕۆڵی تایبەتی دەبێت و بەپێی ڕۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانیا، بڕیارە ڕۆناڵدۆ بەشداری پێشبڕكێی "فۆرمۆلا وەن"ـی سعوودیە بكات، كە بڕیارە لە 19ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامادەبوونی رۆناڵدۆ لەم پێشبڕكێیەدا لەژێر هەندێك بڕگەی گرێبەستەكەیدایە كە لەگەڵ یانەی نەسڕ واژۆی كردووە، جگە لەمەش كریستیانۆ دەبێت لە پێشبڕكێی "هونەرە جەنگییەكان" ئامادە بێت كە بڕیارە لە نێوان دوو بۆكسێنەری ناوداری جیهان (جەیك پاوڵ)ـی ئەمریكی و (تۆمی فیور)ـی بەریتانی لە سعوودیە ئەنجام بدرێت.