ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو لە یۆرۆپا لیگ، مانچستەر یونایتد دەبێت بە میوانی ڕیاڵ بیتیس و ئارسناڵ و سپۆرتینگیش ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.

لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر هەشت و 45 خولەك، مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای بینتۆ ڤیامارین، دەبێت بە میوانی ڕیاڵ بیتیسی ئیسپانی.

لە یاری چووندا، كە لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەڕێوەچوو، مانچستەر یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوەبوو، بەمەش هەنگاوێكی باش لە قۆناغی داهاتوو نزیكە.

لە هەمان كاتدا، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بەرامبەر فرایبۆرگی ئەڵمانی یاری دەكات و فەنەرباخچەی توركی و سیڤییەی ئیسپانیش ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.

لە كاتژمێر 11شدا، ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئیمارات، میوانداری سپۆرتینگی پورتوگالی دەكات، كە لە یاری چووندا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسانبوون.

هاوكات ڕۆمای ئیتاڵی دەبێت بە میوانی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی و بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانیش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بەرامبەر فیرینكڤارۆشی هەنگاری یاری دەكات.