ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور تیروپشكی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشووری بۆ مۆندیالی 2026 راكێشا كە بڕیارە یارییەكانی لە ئەمریكا و مەكسیك و كەنەدا بەڕێوەبچێت.

بە پێی تیروپشكەكە پاڵاوتنەكە لە 23ی مانگی نۆی ئەمساڵ دەستپێدەكات و لە یەكەم جەولەشدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی مۆندیالی 2022 رووبەرووی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر دەبێتەوە و بەرازیلیش میوانداری بۆلیڤیا دەكات.

دوایین جەولەی پاڵاوتنەكانی وڵاتانی ئەمریكای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 لە 25ی مانگی نۆی ساڵی 2025دا ئەنجامدەدرێت.

بە پێی تیروپشكەكە، یاری چوونی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین لە جەولەی شەشەم و لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و یاری گەڕانەوەش لە 25ی ئازاری 2025 ئەنجامدەدرێت.