ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خوێنەری بەرێز دوای خوێندنەوەت بۆئەم بابەتە هیوادارم بەرێزت. نەڵیت ئەمە بەسەرهاتێکی کۆنەوە تازەبەتازە باسێ لێوەئەکرێت. بەمەرجێک ئێمە لەکۆمەڵگایەکا ئەژین لەهەڵسوکەوتی ڕۆژانەیدا خێڵەکی وشێخایەتیە تەنها بەپۆشاک نوێگەرەو بە دەم وسەرتابڵۆ دیمکراتە. تۆڵەسەندنەوەو سوڵحی عەشایەری و دەست وقاچ لستنەوەو گەلەکۆمەکی خانەوادەو خێڵ وتۆڵەی خوێن لەبری پەنابردنە بەریاساو خوێنەری بەرێز پێویستە سودو پەند وەرگرین لەهەڵەکان ونەبینە وهابەش ئەوانەی هەڵەئەکەن خاوەن هەڵەکان و مێژوی نوێمانی لەسەر بنیات بنێین. لەرۆژی24ی مانگی نیسانی ساڵی 1974 شاری قەڵادزێ لەلایەن فرۆکەکانی سوپای عیراقەوە بۆردومان کرا. ژمارەی کوژراوەکان120 کەس ونزیکەی400 کەس برینداربوون زوربەیان قوتابی زانکۆی سلێمانی بون هەروەها ژمارەیەکی زۆر خانو دووکان وێران کرا. لەرۆژی25ی هەمان مانگا فرۆکەکانی سوپای عیراق ناوەندی شاری هەڵەبجەیان بۆردومان کرد نزیکەی 140کەس کوژراو برینداربوو هەرلەماوەی ئەوچەند رۆژەدا بۆردومانی شارۆچکەی جوارتای ناوەندی شارباژێرو شارۆچکەی پێنجوێن کرا. لەرۆژی 5 ی ئایاری هەمان ساڵدا شاری زاخۆ بەتوندی وبەچڕی لەڵایەن فرۆکەکانی سوپای عیراقەوە بۆردومان کراو زوربەی دانیشتوانی شارەکە لەتاو گیانی خۆیان رویانکردە گوندەکانی دەوروپشتی شارەکە (ساڵانی نەهامەتی لەکوردستان_ شەکیب ئاکرەی) لەئەنجامی هەڵگیرسانەوەی شەری نێوان پارتی دیمکراتی کوردستان وحکومەتی عیراقی ولەئەنجامی رێکنەکەوتنی نێوانیان. بەبریاری مەکتەبی سیاسی لەکۆتای مانگی مارتی ساڵی1974 بریاریاندا زانکۆی سلێمانی بگوێزنەوە بۆ شارۆچکەی قەڵادزی. لە20 ی کانونی یەکەمی1973 بەرێز مەلا مستەفای بەرزانی لەکۆبونەوەیەکی فراوانی سەرکردە سیاسی وسەربازیەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان. لەشەری حکومەتی عیراقدا بەهەمان ئەو چەکانە ئەجەنگین کەئەوان هەیانە. ئەم دەنگوباسانە وای کرد ژمارەیەکی زۆری دانێشتوانی ناوچە کوردستانیەکان روبکەنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیمکراتی کوردستان.و بوبەبارگرانیەکی گەوەرە بۆ هێزی پێشـەرگە وپارتی و دروستکردنی کارەساتی مرۆی ودارای وبەرێوەبردن خۆراک. لەو رۆژگارەدا لەناوەندی شاری قەڵادزی دووکەپری لەوحی کانزای دروستکراو هەبو بۆ پشکنینی توتن ( بەنگەڵە) لەگەڵ خانویەکی چەند ژوری سەربە فەرمانگەی توتن وئوتێلێک سەربە یانەی فەرمانبەران وقوتابخانەیەکی ئامادەی وچەند قوتابخانەیەکی سەرەتای کچان وکوران کە بەهەموویان ژمارەیان لەژمارەی پەنجەکانی دەستێک زۆرترنەبوو. هەروەها فەرمانگەی قایمقام کەلە هەمان کاتدا هەموو فەرمانگەحکومیەکان وپۆلیس ودادگای تیاکۆکرابوەوە و راستەبازارێک وچەند چایخانەوە کەبابخانەوە و چوار مزگەوت. فووکردن بەکەرەنای گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی وئامادەیە پیشەیەکانی ناو شاری سلێمانی بۆ قەڵادزێ. بەبێ هیچ ئامادەکاریەک وجێگاو رێگایەک ئەو هەموو قوتابی ومامۆستایەیان کۆکردەوە لەوەش سەیرترو نامۆتر بەبێ چەکی پارێزگاری بەتایبەتی دژە فرۆکەی سەربازی. ئایا پەرپرسە سیاسی وسەربازیەکانی ئەو رۆژگارەی سلێمانی بەسەرجەم بەرێوەبەرەکانی فەرمانگە حکومیەکانێشەوە کە هەموویان سەربە پارتی ولەڵایەن پارتیەوە دانرابون بەچ مەبەست وئامانجێک ئەم هەنگاوە ترسناکەیان نا. ئایا لەماوەی ئەو چەند ساڵەی شەری پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتاوانەکانی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بێ ئاگابون. یان خوێنی ئەو خەڵکەو گاڵتەکردن بەهەست وسۆزیان بێ بەهابوو. یان بەچ بۆچون وڵێکدانەوەێک مەزندئەکرا رژێمی بەعس مل کەچی ئەو هەنگاوەیان داواکانی پارتی دیموکرات ئەبێت. ئەو بێ ئاگایە لەسیاسەت و گەمەی دەڵەتانی ناوچەکەو زلهێزەکان هەتا ئەمرۆ لەگەڵ مەسەلەی کوردا هەربەهەمان شێوەیەو هەر بەردەوامە. هێز خودایە و خودا لەگەڵ هێزدایە. شارەکەو دانشتوانەکەی ئەو خەڵکەی وەک بۆ ئاهەنگ گێڕان بانگ کرابن وکۆکرابونەوە. بەبێ چەکی پارێزگاری رادەستی مردنی رێکەوت کرابوونەنوسی . هەمان هەڵە لەناو شاری هەڵەبجە ولەکیمیاباران کردنیا دووبارە کرایەوە. کورد واتەنی ئەم ماستە لەبری مویەک وەک داوی جاڵجاڵۆکە بەمو تەنراوە.و ئەگەر چەند چەکێکی لەو جۆرەیان لەلابوبێت لەدەوری خۆیان و بۆ پارێزگاری وپاراستنی خۆیان دایان بەستووە. لەهەمووی سەیرتر هەموو ساڵێک یادی ئەو کارەساتە خوێناوەیە ئەکرێتەوەو کەسێک پرسیار ناکات بڵێت ئەم هەڵەیەو ئەو هەڵانەی کە بە دوایداهاتن کێ لێی بەرپرسیارەو لەهەموو شەرە ناوخۆیایە دروستکراوانەدا لەدروستکردنی ئەو هەموو کارەساتانەدا کەمیللەت بەهاکەیدا . بەرپرسەکان وئەو حزبانەی لەژێر ناوی ریزکراوە خۆیان شاردۆتەوە کەئەمرۆ تووشی نەخۆشی لەخۆبایبوون بون. رۆژێک لورۆژان داوای لێبوردنیان نەکردووە لەمیللەت لەئەنجامی هەڵەکانیان. ئەمە سفاتی ئەم جۆرە حزبانەیە.

 

  • 1