ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیوعییەکان هەردەم لە سەنگەری پێشەوەی تێکۆشانی نیشتمانی و چینایەتی بوونە. لەدوای راپەڕینی ئازاری ساڵی 1991 و، ڕزگاركردنی بەشێک لە خاکی کوردستان، یەکێتی جووتیارانی کوردستان لە حزبەکانی بەرەی کوردستانی دامەزرا، بەرێککەوتن، بەڵام بەداخەوە لەسایەی ململانێ لەسەر بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی، دەسەڵات کرایە قوربانی لەنێوان دوو بەرداشدا.

بەشداری و پێشەوایەتی کردنی شیوعییەکان لە راپەڕینەکانی جووتیارانی عەربەت ساڵی 1948 و هۆرین و شێخان ساڵی 1953 ــ 1954 و دزەیی ساڵی 1953 و مانگرتنەکانی کرێکارانی نەوتی کەرکووک لە گاورباغی ساڵی 1948 و کرێکارانی هێڵی ئاسنی لە هەولێر ساڵی 1948 هەموو ئەمانە گەواهیدەری ئەم راستییەن كە بە ڕابەرایەتی شیوعییەکان بووە.

لە هەرێمی كوردستان بە هۆی هەندێ یاسا كە تایبەتە بە جووتیارن، پێویستە دووبارە پێداچوونەوەیان پێ بكرێت بۆ ئەوەی جووتیار زیاتر پاڵپشتی بكرێت، تاوەكو زیان بە بەروبوومەكەی نەگات، كە ئێستا هەیە.

بۆیە ئەگەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بیر لە رێگاچارەیەك نەكاتەوە، بە شێوازێكی مۆدێرن و هێنانی ئامێری پێشكەوتووی كشتوكاڵی، بوژاندنەوەی ئەو كەرتە كە لە دوای نەوتە بۆ بنیاتنانی وڵات، ئەوە دوور نییە تووشی زیانێكی زۆر ببێت، بەڵام لێرە ئەم كەرتە دەتوانین بڵێین لە ئاستێكی زۆر خراپە، ئەوەش وەك گوتمان پەیوەندی بە سیاسەتی حكوومەت هەیە كە ئایا چەند لە خەمی هاووڵاتیان و جووتیارانە.

ساڵانە بەهۆی ئەوەی حكوومەت ڕێگری لە هێنانی بەروبوومی دەرەوە ناكات بەپێی پێویست، جووتیارانی خۆمان راستەوخۆ تووشی زیانێكی زۆر دەبن، بەروبوومەكەیان لە بازارەكان ساخ نابێتەوە، چەندین جاریش جووتیار بێ ئومێد بووە لەوە كە جارێكی تر روو لە كاری كشتوكاڵی بكەنەوە، دەبێت حكوومەت رێگری بكات لە هێنانی بەرووبوومی دەرەوە، بۆ ئەوەی بەروبوومی خۆماڵی لە بازاڕەكانی هەرێم بفرۆشێت.

هەموو ئەمانە وا دەكات كە جووتیار دەستبەرداری زەویەكەی بێت و بیفرۆشێت. ئەگەر بەراوردێك بكەین دەبینین ماوەی چەند ساڵێكە خاوەن زەوی و زارەكان، ئەوانەی زەوەكانیان دەكێڵا و بەرهەمێكی باشیان دەبوو، كەچی ئێستا زەوییەكانیان دەفرۆشتن. بۆیە ئەگەر بیر لە رێگایەكی باش نەكرێتەوە، ئەوە لە داهاتوودا كەرتی كشتوكاڵ زۆر زیانی پێ دەگات.

 

  • 1