ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەدەفتەری بیرەوەرییەکانمەوە

بەشی ھەشتەم

پێکهاتەی سەرکردایەتی مەیدانی ھەڵەبجەی شەھید و بەتالیون و سرییەکان

 

 سەرەتا دەمەوێ ئەوە بڵێم پێشمەرگە و فەرماندەکانی حزبمان، حزبی شیوعی کوردستان لاپەڕەیەکی پڕشنگداری تریان  تۆمار کرد و خستیانە سەر مێژووی خەرمانی تێکۆشانی ئەو حزبە لەماوەی ساڵ و نیوێکدا، مانەوە لە سەنگەرەکان شەو تا بەیانی، تۆپبارانی ڕۆژانە، خۆڕاگری، بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی لەو سەنگەرانەدا تاکۆتایی ھاتن بەو گرووپە تیرۆریستییە، وا دەخوازێ بەشێوازی جوراوجۆر یادبکریتەوە و ئەرشیف بکرێت لەلایەک و لەلایەکی ترەوە ھەریەک لەو ھاوڕێیانە کە بەشداربوونە و ھاوکاری ھێزەکەیان کردووە لە شایستەترین مەراسیمدا مەدالیای ڕێزلێنانییان پێببەخشرێ.

من لێرەدا دەمەوێ پێکھاتەی ھێزەکانمان،  بە سەرکردایەتی مەیدانی ھەڵەبجەی شەھید و فەرماندەی فەوج و بەتالیۆن و سریەکان تۆمار بکەم و لە داھاتوویشدا ناوی یەک بەیەکی پێشمەرگەکان بڵاوبکەمەوە.

 یەکەم/سەرکردایەتی مەیدانی ھەڵەبجەی شەھید پێکھاتبوون لە ھاوڕێیان:

١- ئەبوکاروان، بەرپرسی سەرکردایەتی مەیدانی

٢- سەلیمە سوور، سەرپەرشتیاری ھێزەکانی پشدەر و بتوێن کە ھاوڕێ زرار فەرماندەی فەوجەکە بوو.

٣- شەھید مەلا ئیدریس، بەرپرسی ھێزەکانی گەرمیان و فەرماندەی فەوج بوو.

٤- عومەر حامد، بەرپرسی ھێزەکانی سلێمانی و فەرماندەی فەوج و ھاوڕێ جافر دەربەندیخانی جێگری بوو.

٥- نیعمەت مەعرووف، بەرپرسی کۆمیتەی قەزای ھەڵەبجەی حزبی شیوعی کوردستان

ــ ھەریەک لە ھاوڕێ سوبحی مەهدی سکرتیری کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی و شەپۆڵ فەتحی کەریم سکرتیری محلی ئازادی ھاوکار و یارمەتیدەری کاریگەر بوون.

 

دووەم/ بەتالیۆنەکان (سریەکان)

ا/فەوج و ھێزەکانی گەرمیانی سەر بەکۆمیتەی پارێزگای کەرکووک پێکھاتبوون لە :-

١- بەتالیۆنی کفری (کاروان دووازدەئیمامی فەرماندەی بەتالیون ـ بورھان دووزی جێگری بەتالیون ــ عەدنان سالح ئیدارى بەتالیۆن).

٢- بەتالیۆنی ڕزگاری (سەید کماڵ فەرماندەی بەتالیون ــ ھەردی جێگری بەتالیون ــ ھۆشمەند ئیداری بەتالیون) بوون.

٣- بەتالیونی کەلار (ئەحمەد چوار شاخی فەرماندەی بەتالیون ــ ئاشتی کاکەیی جێگری بەتالیون ــ مکرم  مام عەزیز ئیداری بەتالیون) بوون.

٤- بەتالیونی چەمچەماڵ (دەریا گوڵمکەوەیی سەرپەرشتیاری بە تالیونەکە بووــ ئومێدقەڵایی جێگری بەتالیون -قادر فەتاح ئیداری بەتالیون)بوون، ھاوڕێیان (ڕزگار شێخانی، حەسەن باخەوان، ڕزگار عەلی) فەرماندەی فسیل بوون.

ــ ھەروەھا پێشمەرگەکانی بارەگای کۆمیتەی پاریزگای کەرکوک بە سەرپەرشتی ھاوڕێ عەزیز ئەحمەد جەبار  بەشدار بوون.

 

ب/ ھێزەکانی سلێمانی سەر بە کۆمیتەی پاریزگای سلێمانی پێکھاتبوون لە:

١- سریەی دەربەندیخان(کاروان مام ئەسکەندەر بەرپرس و جێگرەکەی ھاوڕێ حەمید بوو) ـ ھاوڕییان شەریف و عەلی حاجی و عوسمان زردلیکاوى و عەتا فەرماندەی فسیل بوون، حەمەی شەھید و ئەحمەد سەرباز جگە لە پێشمەرگەکان بەشدار بوون.

٢- سریەی شاری سلێمانی (جەمال مێر ئەحمەد و جافر عەبدولقادر) سەرپەرشتییان دەکرد.

 ٣- سریەی ھەڵەبجە(ھاوڕییان نەجمەدین و عیزەت) سەرپەرشتییان دەکرد.

٤- پێشمەرگەکانی قەرەداغ لەلایەن ھاوڕییانی دەربەندیخانەوە سەرپەرشتی دەکرا.

 

ج/ ھێزەکانی پشدەر و بتوێن سەر بە کۆمیتەی محلی ئازادی پێکھاتبوون لە:

١- سریەی قەڵادزە، ھاوڕێیان (حەمە شەریف ـ ھەمزە سوور  ــ حەمەدەمین) سەرپەرشتییان دەکرد.

٢- سریەی ڕانییە، ھاوڕێیان (خدر گۆمانی ــ جووتیار ــ پشتیوان خالد) سەرپەرشتییان دەکرد.

٣- سریەی کۆیە، ھاوڕییان (ئازاد رەشید ــ حاجی تەنیاــ ڕزگار کانیکەندی) سەرپەرشتیان دەکرد.

 ــ کادرەکانی حزب لە سنووری محلی ئازادی ھەر یەک لە ھاوڕێیان (عەلی موختار ــ حوسێن عەلى  ــ عومەر رەسول ـ کاسترۆ عەبدوڵا ــ ئەنوەر قەرەنی ئاغا ــ قادرە سوور) بەشدار بوون و ڕۆڵی کاریگەریان ھەبوو.

 

ح/ ھاوڕییانی کۆمیتەی قەزای ھەڵەبجە:

جگە لە ھاوڕێ نیعمەت وەکو بەرپرسی قەزاکە و ئەندامانی قەزا(ئەحمەدی لالۆ، کەریمی حاجی، عوسمان عەلى، نەوزاد گامێش تەپە ــ چنوور، ھاوڕێی کۆچکردوو گۆنا ــ ئەرسەلان) بەشیکی تر لەم ھاوڕێیانە بەشداری کاریگەریان ھەبوو، چ لە بەرەکانی شەڕ چ لەڕووی ئیداری و زانیارییەوە (ھاوڕێ شوانە ــ عیرفان ــ  م بێستوون ــ ھادی کوڵکنی  ــ عەبدوڵای ئیدارە).

 تێبینی/ سەرجەم ئەو ھاوڕێیانە کە بەشداربوون لەو داستانی بەرگرییەدا، بە بەرپرس و کادر و پێشمەرگەکانەوە یەک بەیەک ناوەکانییان لە داھاتوودا بڵاودەکەمەوە، ئامادەیان دەکەین لە کاتێکی گونجاو لە مەراسیمێکدا مەدالیا و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێببەخشین، جاریکی تر بەداوای لێبوردنەوە نەتوانرا لەم نووسینەدا ناوی ھەموو ھاوڕێیان بڵاو بکەینەوە.

  • 1