ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێکەوتنامەی شەنگال مەرەکەبی سەرکاغەزە. لەبەرامبەر ململانێی هەرێمیدا لەسەر زەوی 

و.... عەلی قادر

شەش مانگ تێپەری بەسەر بانگەشەی رێکەوتنی شەنگال. لەنێوان حکومەتی فدراڵ لەبەغداو حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر. لەگەڵ دروستبونی کێشەی ئاشکرا لەنەگونجانی لەسەر زەوی جێبەچی کردن . چاودێرانی ناوخۆ وای بۆئەچن ملمانی هەرێمایەتی لەناو قەزای شەنگال رێکەوتنەکەیان کردۆتە مەرەکەبی سەر کاغەز. نیشانەکانی نەخشەو واژوکردن وکارکردن لەسەر رێکەوتنەکە لەئامادە نەبونی کۆمەڵگەی ناوخۆی ئزیدیەکاندایە. بەدروستکردنی بێ هیوای زۆر لەلایەن دانیشتوانەکەوە. شەنگاڵ هاوسنورەو کەوتۆتە باشوری نەینەوا یەکێکە لەناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لەنێوان هەردوو حکومەتی بەغداو هەرێمی کوردستان وسنورەکەی هاویەکە لەگەڵ پارێزگەی حەسەکە لەسوریاو ناوچەی سلۆپی لەتورکیا(باکوری کوردستان). شەنگال بەم پێگە جوگرافیەی کەوتۆتە نێوان دژایەتی وبەرژەوەندی هەرێمەکانەوە پڕۆژە لەیەک نەچوەکان. سەرچاوەیەکی ناوخۆی لەشەنگال بۆ تەریق ئەلشەعبی باسکردوە. بونی هێزە هەمەجۆرەکان لەقوزاکەدا بەشێوەیەکی ئاشکرا بەشدارن لەنا سەقامگیری سیاسی و ئارامی. شەری لایەنەکان وئەو ئاڵۆزیانەی دروستیان کردوە. رونە رێگاخۆشکەرنین بۆ جێبەجی کردنی هیچ رێکەوتنێک لەسەر زەوی. ئەجیندای پرۆژەکانی ئەم لایەنانە ڕێگرەو لەپشتیەوە پرۆژەی دژایەتی کردن هەیەو سەرئەنجام خەڵکێ ناوچەکە نرخی ئەم ئاڵۆزیە ئەدەن. سەرچاوە ناوخۆییەکە رونی کردەوە کەسەرەتاکانی کۆتای هێنان بەم ئاڵۆزیەی شەنگال رێکنەخراوەو لەئەستۆی سەرکردەکانە لە بەغداو لەهەولێر. لەبەرئەوەی گرنگی نادرێت  بە رێکەوتنەکە واژوکراوەکە بەبێ چارەسەری دۆخی بەرێوەبەردنی قەزاکە.                                    لەنێوان حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێمدا  ئاوردانەوەیەک نیە بۆ ئەو نائارامیەی خەڵکە کۆچ کردوەکان سەرلەنوێ گەڕاونەتەوە. بەهۆی هەرەشەی بەردەوامی تورکیاوە و نەبونی دەرفەتی کارکردن و ئاوەدان نەکردنەوەی ناوچە وێرانەکان. سەرەڕای روبەرووبونەوەی لایەنە چەکدارە جیاوازەکان. کەئاگادارکردنەوەیە بۆ خەریکی دژواری ناوخۆ.                                                    ئەوهێزانەی دەستیانگرتوە بەسەر شەنگالا: سەرچاوەکە بۆ تەریق ئەلشەعبی خستەرو گەمەکەرە بنەرەتیەکان لەهاوکێشەی شەنگال و جوڵاندنی مەسەلەکە لەمایەکی نزیکا سەختە چونکە هێزەکانی ناوخۆی قەزاکە لەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە فەرمان وەرەگرن. لەبەرامبەردا رێکخراوە ئزیدیەکان بەپاڵپشتی حەشدی شەعبی و هەروەها لەدەورو بەری قەزاکە هەن. سەرەرای بونی چەند لیوایەکی سوپای عیراقی. لەکاتێکدا هێزەکانی پ.پ.ک و یەپەشە لەچیاکانی شەنگال بەژمارەیەکی زۆر بونیان هەیە. بەفراونی گوندە نزیکەکانی سنووری سوریا( رۆژئاوای کوردستان) لەروانگەی چاودێرەکانەوە رێکەوتنەکە هێشتا باشترین هۆیە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری لەشەنگال و بتوانرێت هەزاران کۆچ کردو بگەڕێننەوە بۆ شەنگال. رێکەوتنی شەنگال هەڵئەستێت بەگۆڕانکاری لەبەرێوەبەرایەتی و ئاسایش و گەڕاندنەوەی کۆچ کردوەکان و ئاوەدانکردنەوە لەسەرو ئەمانەشەوە کشانەوەی سەرجەم چەکدارەکان لەناوچەکە.                                                                                       مل نەدان بۆ چۆڵکردنی شەنگال:  لەلایەکەوە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی دیمکراتی لەشنگال بەرپەرچدانەوەی خۆی لەبەجی هێشتنی شەنگال نوێ کردەوە سەرەرای کۆیای هاتنی ئەو دەرفەتەی حکومەتی عیراق دیاری کردبوو. بۆئەوەی شارەکە بەجێ بهێڵن. ئەو دەرفەتە رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی یەکی نیسان کۆتای هات. بێگومان ئەوەی دەرئەکرێت بەرگری ئەکات. ئەنجومەن لەبەیانێکی خۆیدا ئەڵێت ئەو لەشەنگال دەرناچن.رونی کردۆتەوە دەرفەتەکەی حکومەتی عیراق لەسەر داوای تورکیا دەرچووە. لەم کاتەدا نزیکەی هەشتا لەسەدی دانیشتوانی شەنگال لە بارودۆخێکی سەختا ئەژین لەدەرەوەی شارەکەیان. لەو کاتەوە رێکخراوی داعشی تیرۆرست شارەکانی پارێزگای نەینەوای داگیرکرد. هەتا ئێستا شپرزەی دۆخی شارەکە رێگرە لەبەردەم  گەڕانەوەیان و زوربەیان چاوەرێی بواری چارەسەرن. سەرەتا  سەقامگیری ئارامی و کردنەوەی پرۆسەی دابین کردنی ئاوەدانی و کۆتای هێنان بەململانێی ناوخۆیی وهەرێمایەتی لەشارەکەیاندا . ئەوە لەئەستۆی هەردوو حکومەتی بەغداو هەرێمەو  بەرپرسن لەدۆخەکە.  هێمن کردنەوە لەگەڵ بریاردانی بودجەدایە : فەرماندەی ئوپراسوێنە هاوبەشەکان لە هەوڵێکدا بۆ هێمن کردنەوەی بارودۆخەکە. رایگەیاند  ژمارەیەک پلەی فەرمانبەری بۆ هێزەکانی ئاسایش هەیە بۆ خەڵکی قەزای شەنگال لەدوو توێی بودجەی 2021 دا وقسەکەرەکەی بەناوی ئوپراسوێنەوە. لیوا تەحسین ئەلخەفاجی ڕایگەیاند کە حکونەت بەردەوامە لەسەر رێکەوتنی شەنگال و سوورە لەسەر جێبەجێ کردنی و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەی حکومەت رێگەنادات بەبونی دیاردەی چەکداری و سەبازی کە هێزەکانی ئاسایش توانایان هەیە بۆ فەرمانرەوایەتی کردن بەسەر قەزاکەداو نابێت لایەنی چەکداری تێدابێت.  بێجگە لەو لایەنانەی لەسەری رێکەوتون و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەی پلەی فەرمانبەری بۆ خەڵکی شەنگال دەست نیشان کراوە لە ناو بودجەی ئەمساڵدا. لەوانە تایبەتن بەهێزەکانی ئاسایشەوەو پێداگری کرد کەحکومەت سوورە لەسەر کردنەوەی ناوەندی ڕەگەزنامەو دادگا لە ناوەندی قەزاکا.                        راوێژکردنە هەرێمایەتیەکان : هەروەها کۆمەڵیک مەسەلە کەوتنەروو کەئەشێت رێگربن لەجێبەجی کردنی رێکەوتنەکەدا  لەوانە ناکۆکیەکان لەبارەی هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ بۆ قەزای شەنگال و حکومەتی فیدراڵ پێویستی بەفەرمانداریەکی تەواوە بۆ وەدەرنانی ئاشتیانەی چەکدارەکان لەشەنگال و هەرەشەی ئۆپراسۆێنی سەربازی تورکیا.                           بۆچونی چاودێرەکان لەگەڵ هەموو ئاڵۆزیەکانا دەرکەوتووە پێویستی بە راوێژە لەنێوان حکومەتی فدراڵ وحکومە هەرێما و لەنێوان خەڵکی ناوچەکەداو لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسی. هەروەها تورکیاو ئیران.  ئەو دوو لایەنە تەواوکەرن لەچوارچێوەی جێبەجی کردنی رێکەوتنی شەنگال و کۆتای هێنانی بەهەرچی پەشێویەک  لەداهاتودا روبدات. لەگەڵ ئەوەشدا  ئاگاداربون لە بەرزکردنەوەی توندو تیژی نێوان هێزە دەرەکیەکان لەبارەی دەست گرتن بەسەر شەنگالاو ئەو کارەساتە سیاسی ومرۆڤایەتیەی  بەسەر عیراقیا دێنێت. ئەگەر مەسەلەکە بەشێوەیەکی تەندروست کۆتای نەیەت.

** لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 64 ی رۆژی پێنج شەمەی                                       رێکەوەتی8 ی نیسانی 2021 بڵاوکراوەتەوە.

 

  • 1