ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەورەس حەسەن

و...عەلی قادر

سالانە سەدان کچ وژن ئەبنە قوربانی توندوتیژی وسوکایەتی پێکردن ومامەڵەی خراپی خێزانی و ژمارەیەکی کەمتر لەوە ئەبنە قوربانی ئابرو سرینەوەو پاراستنی ئابرو.لەکاتێکدا کوژراوەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە لەگۆرستانی تایبەتدا ئەنێژرێن بەبێ کێل و ناو وەک ئەوەی هەر لەدایک نەبوبن ! گردی ئابرو سڕینەوە ... چالاکوانی بواری مافی ئافرەتان لەپارێزگای سەماوە بەباشی زانی ناوەکەی ئاشکرانەکرێت وتی داب ونەریتی خێڵەکی لەپارێزگاکەدا سەرکەوتووە بەسەر یاسادا. بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەشوکردنی تەرخان کراو .جیابووە مەبەست لەوژنانەیە لەگەڵ پیاوێکا بۆماوەیەکی دیاری کروا هاوەسەری ئەکەن ولەلای کەسایکی ئاینی پرۆسەکەیان تۆمارئەکەن وئاماژەئەکەن بەماوەی مانەوەیان ومارەی ونکاح بەشودانی وەک دیاری بەخشین وسەرەڕای بەشودانی کچ بە منداڵی وچالاکوانەکە بە پەیامنێرەکەی تەریق ئەلشەعبی وتووە کە زوربەی ئەم شوکردنانە بەراکردن کۆتایاندێت ولەدواییا خۆکوژی یان کوشتن لەلایەن کەسوکاریانەوە ،بۆ داپۆشینی تەرمەکانیان لەگۆرستانی( ئەلشیان) تایبەت بەوە ژنانەی لەسرینەوەی ئابرودا لەناوئەچن. چالاکوانەکە سوودی پێبەخشین لەبەرئەوەی زوربەی گۆرەکانی گردی شیان هی ئەو ژنانەیە بەبیانوی ئابرو سرینەوە کوژراون یان ئەوەی بەتاوانی ئابرو ناسراوەو شیان بریتیە لەوجێگایانەی فەرامۆش کراوان ولە چاوی ڕاگوزەرەوە دوورەو سروشی ئەداتێ کە شوێنەوارێکی دێرینە. سەگی بەڕەڵای تیا نیشتەجێیە. بەپێی رونکردنەوەی چاڵاکوانەکە لەبارەی ئۆپراسوێنی نهێنی شاردنەوەی تەرمی کوژراوکان( لەگۆڕنانیان) بەتەنها یەکێک لە خێزانەکەی بەوکارە هەڵئەستێت و لەنێوان ئەو چیرۆکە کارەساتاویانەی قسەکەرەکە گێڕایەوە کەپەیوەند بوو بەکچێکەوە بەدست ئازاری گەدەوە ئەیناڵان، دوای چەند جارێک پشکنین، پزیشکی ژنان هەواڵی دا بەکەسوکارەکەی ، کچە شوونەکردوەکەیان دووگیانە. بێ گومان کەسوکارەکەی دەستبەجێ و بێ دوودڵی کوشتیان، بۆ رۆژی دوای ئامێری سۆنار ئەنجامی پشکنینەکەی بۆ برای قوربانیەکە ئاشکراکردوە، سۆنارەکە هی ژنێکی تری دووگیانبووە. خوشکەکەی ئەوان توشی برینێکی پیس بووە لە پزدانیا، لەکۆتایا کچەکە بەزۆردای کوژراو لەگۆرستانی تایبەت بەسرێنەوەی ئابرو کرابەژێر گڵەوە. پەلەکردن لەدەرکردنی یاسا: چالاکوانی مەدنی( بنین ئەلیاس عەلی) بەرۆڵی خۆی پێداگری ئەکات کەپێویستە پەلەبکرێت و تێپەربین لەدەرکردنی یاسای بەرهەڵستی توندوتیژی خێزانی و کاربکرێت بۆ دروستکردنی ماڵ وپەناگەی تایبەت بەپاراستنی ژنانی دەربەدەر توندوتیژی بەرامبەر کراو، کۆمەڵگەی مەدەنی سەرپەرشتیان بکات. لەگەڵ ئەودا پێویستە دەسەڵاتی ڕاگرتنی یاسای بدرێتە پۆلیسی کۆمەڵگەی بەرامبەر رەوشتی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، (بنین ئەلیاس عەلی) بە تەریق ئەلشەعبی وتووە کە زۆرێک لەژنان هەن بەتایبەتی خاوە پێداویستیەکان کەلەماڵ وپەناگە حکومیەکانا چاودێری ئەکرێن، رووبەرووی ئۆپراسوێنی ئەشکەنجەو چەوساندنەوەو لاقەکردن وکوشتن ئەبنەوە. ئامارەکان رووبەرووی شاردنەوە ئەبن:_ چالاکوانەکە وتی دەسەڵاتداران لەوڵات بەئەنقەست ئامارە تایبەتەکان بەتاوانی ژن کوشتن بەبیانوی ئابرو سرینەوە ئەشارنەوە فریاکەوتووەو نەیهێشت هیچ دربکەوێت ، بەڵام لەبەرامبەردا ئامارێکی ساڵی رابردو هەیە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەرچووە، تێیداهاتوە 1072 تاوانی ژن کوشتن هەبووە بەبیانوی ئابروەوە ، بەڵام لەم ساڵدا وبەگوێرەی نافەرمی 17 کێشەی بینراوی گشتی پەیوەند بووە بەژنانی توندوتیژ بەرامبەرکراو، چالاکوان وبەرگریکاری مافی ژنان ومنداڵان( ئەنسام سەڵمان) لەلێدوانێکا لەتویتەر کەتریق ئەلشەعب بەدواداچونی بۆکردوە کەتەنها لەماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵەدا 9 ژن کوژراوە. بەوهۆیەوە وتاری رق لێبونەوەی کۆمەڵگا قوڕولیتە دەرئەدا بەرامبەر بێدەنگی حکومەت. یاسای ئاسانکاری :_ پسپۆری یاسای ودادوەر(هادی عەزیز) ئاماژەی کردووە بۆ لاوازی وازپێلێهێنانی یاسای لەرێگای ئاسانکاری لەگەڵ تاوانکاری کوشتن لەژێر پاساوی ئابرداو ئاماژەی کردوە بۆ ئەوەی زۆر لەو سوێند خۆرانەی بەشداری ئەکەن لەم دیاردەیەدا. دادوەر هادی عەزیز لەگفتوگۆیەکیدا لەگەڵ تەریق ئەلشەعب، ئەڵێت. یاسای کارپێکراو ناگونجێت لەگەڵ ئەکردارەی پێی تاوانبارکراوەو ئاماژەی بۆئەوەکرد رۆشنفکری کۆمەڵگای شارستانی لێردانیە بەرامبەر ئەم جۆرە تاوانان کردنەو پسپۆرەکەی یاسا رونکردنەوە ئەدات کە دەستوری ولات رەچاوی داب ونەریتی خێڵەکی ئەکات کەناگونجێت لەگەڵ پۆختەی شارستانیاو لەکۆتایا پێویستە چارەبکرێت. پێویست بەروانگەیەکی نوێیە:_ لەبارەی توانای دانانی سنوور بۆ ئەم دیاردەی ژن کوشتنە بەپاساوی سرینەوەی ئابرو بەگوێرەی یاسای توندوتیژی خیزانی، دادوەرەکە رونیکردەوە لەدۆخێکا ئەتوانرێت یاسا دابنرێت بۆ سنووری زۆر لەم تاوانی کوشتنانەی رووبەرووی ژنان ئەبنەوەو پسۆرەکە ئاگادارکردنەوەیدا. لەناو خیزانەکانا نادادپەروەری ئەکەن کە لەگەڵ دەرکەوتنی نوێ و داواکانی سەردەما ناگونجێت. ** لەروژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 69 ی 26 ی نیسانی 2021 دا بڵاوکراوەتەوه‌.

  • 1