ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامرازی کاری ئەنجومەنی ئابوری حزبەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا.

رەشید غویلب: سیاسەتمەدارو روژنامەنوسی عیراقی و... عەلی قادر

دوای ئاشکرابونی گەندەڵی. ئەوەی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی تیائەژین .حزبی راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگیلا مێرکل. کەبوە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامانی کۆمەڵەکەی لەحزب و (براپچوکەکەی) لەیەکێتی مەسیحیدا(حزبی کۆمەڵایەتی مەسیحی) و هەتا ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە سەرباری زۆربونی تۆمەتبارەکان وکشانەوەی لایەنگرانی بەپێی راپرسی بۆ ئەو حزبەی هاوپەیمانی فەرمانرەوی ئەکات لەئەڵمانیا لەماوەی 20 ساڵا. کومپانیەکان وبانکە گەورەکان(لوبی): _ کۆمەڵەی چاودێری لەسەر کومپانیاکان وبانکە گەورەکان(لوبی) لەتوێژینەوەیەکی نوێدا رەخنەی گرتووە لەدەست تێوەردانی بەردەوامی نێوان ئەنجومەنی ئابوری. هەلنەبژێراو بۆ حزب و ناوەندی بریار لەسەرکردایەتیەکەی و لەتوێژینەوەکەدا شیکردنەوەیەکی پێشکەش کرد بۆئەم شێوازە وکۆمەلە. ئەوە دەست پێشخەریە بۆ روناک بینی(شفافیە) ودیموکراتیە بەگوێرەی یاسای تۆمارکراو کە بارەگاکەی لەشاری کۆلۆنیایە(کۆڵن). بەڵگەنامەی تۆمارکردنەکەی باسی ئامانجی کۆمەڵەکە ئەکات. لەدوایدا :_ کۆمەڵە ئەیەوێت سرووشتی پەیکەری دەسەڵات و ستراتیج وکاریگەری لەئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا بەخەڵک بناسێنێت و بانگەشە ئەکات بۆ شەفافی وچاودێری دیموکراسی و ئاشکرا کردنی بەربەستەکان لەبەردەم کاریگەری لەسەر سیاسەت وجەماوەر ئەوە کۆمەڵانی نوێنەری بۆ سودی بەرژەوەندی لۆبی بەکاری دێنن. کەپەرەپێدانی هەمیشەی بۆ( ئەنجومەنی ئابوری یەکێتی دیموکراتی مەسیحی) سرووشتی راستەقینە عەکس ناکاتەوە، ئەوە دەسگایەکی حزبی هەڵبژێراو نیە. بەڵکە کۆمەڵێکی فشاری (لوبیە) بۆ کومپانیاکان وبانکە گەورەکان پێکهاتوە لە1200 کەسایەتی ئابوری وبەرێوەبەری جێبەجێکار. بەڵام وەک دەسگایەکی حزبی کارئەکات. لەبەر ئەوەی مافی تایبەتی گەیشتنی هەیە بۆ ناوەندی فەرمانگەی بریار لەحزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی. قسەکەر بەناوی(چاودێری بەسەر لوبیەوە)وپسپۆری کاروباری لوبی وسیاسی ژینگە لەلێدوانێکدا پۆختەی نمونەیەکی ئاشکراکرد بۆ توێژینەوەی نوێ وتی( نوێنەری ئەنجومەنی ئابوری تاک لایەنە فشار ئەکەن لەناوەندی بریار لەحزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی. یەکگرتوی لوبی کورسی هەیە لەلیژنەی جێبەجێکردنی بۆحزب کارێکی ناپەسەندەو ئەنجومەنی ئابوری لەماوەی پەیوەندیە دیاریەکراوەکانی بەسەرکردایەتی حزبەوەو ئەنجومەنی ئابوری لەرێگای پەیوەندیە دیاری کراوەکانیەوە بوەبەخاوەنی دەسەڵاتی تایبەت لەسەرکردایەتی حزبا. ئەشێ دەستەو تاقمە کۆمەڵایەتیەکانی تر کەخەوی لەوشێوەیە ببینن. وەک ئەم پەسەندێتیە بۆ خودی کۆمەلی لوبی قایم کردنی کارتێکردنێتی لەسە حزب ودوایی گەیاندی بە بریاری سیاسی ناهاوسەنگ. لەگەڵ بونی کۆمەڵێکی حزبی تایبەت. داواکاری ئابوری پێشکەش ئەکەن بۆ توێژی ناوەراست وکومپانیا پچووک ومامناوەندی بۆ حزب لە ئەنجومەنی ئابوری پێگەی تایبەتی بخاتەکار بۆ خاوەخاوکردنی بەدواداچوونی ژینگە پارێزی لەئەلمانیا. وەک ڕاگرێکی(ستۆپ) بەهێز بۆ سیاسەتی کەش وهەوا. فشاری ئەنجوومەن دژی سەپاندنی پابەندبونی زۆرترو کۆڵ نەدان دژی ئۆپراسیونی پەیدابونی(گازێ زیان بەخش)و ئامانجە بەرزەکان کەش وهەوای ئەوروپا و دژی پێوەری ژینگە لەزنجێرەی بۆناردنی جیهانی. لێ نزیکبونەوەی نێوان کۆمەڵی فشار وحزب زیان ئەگەێنێت بەدیموکراتی وکەش وهەوا. بەشێوەیەک کۆمەڵی لۆبێە بەشێوازی حزبی.ئەنجوومەنی کاتی گوێ ڕایەڵی ئەکات لەنێوان فەرمانەکانی حزب وفەرمانەکانی لۆبی و ئەتوانرێت کە ئەم جووت رۆڵیەی بەچەند رێگایەک بۆ بەرژەوەنی خۆی بخاتەکار:_ کۆمەڵی لوبی ناوی خۆی بەوێنەیەکی ساختە ئەدا بەدەسگای حزبی. کورسی زامن ئەکات لەلیژنەی جێبەجێکردنی حزبا. توانای هەیە راستەوخۆ بۆ ناوەندی دەسەڵاتی قووڵی حزب بگات. کەسایەتی سەرکردە لە یەکێتی دیموکراتی مەسیحی. وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومونی ئابوری. فریدریش میرتس. روڵی دەروازەی دوومی لەسەر حزب. ئەنجوومەنی ئابوری لەدەرەوەی( شفافیە):_ لەسەرو ئەوەشەوە کەنزیکە لەحزب. ئەنجوومەنی ئابوری بەشێوەیەکی تایبەت پیشەییە. مل کەچ نابێت بەپابەندبوون بە شەفافیەتەوە. کەحزبەکان لێی بەرپرسیارن. هەروەها سودمەندە لەجیاوازیەکانی باج. پێویستە رێگەنەدرێت بەکۆمەڵی لوبی درێژەپێدانی پارەدانی لەتاریکیا بهێڵێتەوە . بەتایبەتی ئەگەر دەسگای باج بەکاری کردە رۆڵی خۆی بگێڕێت.و لەبەرئەمە کۆمەڵی( چاودێری لەسەر لوبی) داوائەکات لە یەکێتی دیموکراتی مەسیحی سنورێ کدابنێت بۆ رۆڵی ئەنجوومەنی ئابوری لەریزەکانیاو ئەبێت جیاکاری وخاوێنی تەواوبکات لەنێوان چالاکیەکانی لوبی پەیکەری حزبا. کۆمەڵی لوبی جێگەی نابێتەوە لە سەرکردایەتی حزبەکانا. پەیوەندی خۆشەویستی نهێنی لەنێوان کۆمەڵی لوبی وحزبا زیان ئەگەێنێت بەدیموکراتی وبەدواداچونی بنیاتنانی ئابوری بەپێی لوتکەی پاریس بۆ کەش وهەوا. --- راپرسیەکان حزبەکەی ئەنگیلا مێرکلی گەماروداوە:_ سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری. ئەندامی راوێژکارە لەسەرکردایەتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی وجێگرەکەی سەرکردە لەحزب فریدریش میرتس لەماوەی ئەم دوو دەیەی دوایدا لە سێ هەولدا سەرنەکەوت بۆئەوەی ببێتە رابەری حزب. یەکەمجار لەبەرامبەر خانمە وەزیری لەخۆهەڵاتەوە هاتوو ئەنگیلا میرکل لە ئەنجامی دارمانی سەرکردایەتی هیلموت کۆڵ لەئەنجامی ئابروچوونی پیتاک وحساباتی نایاسای لەساڵی1999و دواهەمین بەرلەمانگێک بوو. فریدریش میرتس هێشتا هەوڵ ئەدات خۆی کاندید بکات بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتو لەمانگی ئەیلولدا. بۆ ئەوەی رۆڵێ باوەر پێکراو یاری بکات لەدەستەی یەکێتی مەسیحی بەهەردوو لاکەیەوە لە پەرلەمانی یەکگرتودا. ئەنگیلا میرکل حزبێکی بەجێ هێشت توشی ئابروچوون وگەندەڵی و پاشەکشەبووە بەگوێرەی راپرسیەکان

 

  • 1