ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

و/ عه‌لی قادر

نەخێر بۆ سیاسەتی برسی کردن وبارگران کردنی گەل. بەهەڵەی کەڵەکەبوو.

یەکێتیەکان ونقابەکانی عیراق نارەزای دەربڕی لەبارەی بریاری وەزارەتی دارایەوە لەسەپاندنی باجی زیاتر لەسەر موچەی کارگەران لەدامەزراوە حکومیەکانا. دڵنیاین برسێتی کردنی گەلی عیراق وفرێدانی پاشماوەی سیاسەتی دارای و دراویە هەڵەکانی حکومەتەیەک لەدوای یەکەکان و گەندەڵیان لەسەر شانی هاونیشتمانیان. یەکێتی گشتی نقابەکانی کرێکارانی عیراق، بریارەکەی وەزارەتی دارای بەستەم کردن باس کردووەو ڵێی دواوە. لەکاتێکدا نقابەی خاوەن پیشە هونەریە ئەندازیاریەکان، لەبەیانێکیاندا ئەڵێت (ئەوە بەرنامەی سیاسەتی برسی کردنە) گیرۆدەی نوێ:_ یەکێتی گشتی نقابەکانی عیراق لە بەیانەکەیانا کە دانەیەکی گەیشتۆتە( تەریق ئەلشەعب) دووبارەی کردەوە ئەگەر وەزارەتی دارای ڕەقی نواند لەتێپەراندنی سەپاندنی باجی ستەمکارانە لەسەر موچەی کارگەران لەدامەزراوە حکومیەکانا بەشێوازی زۆردارانە، دەردیسەری نوێ زۆرتر ئەکات بۆ کارگەران دوای سەپاندنی بریاری گۆڕینەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی وبەرزبونەوەی نەگونجاوی نرخی بابەتەخۆراکیەکان وخزمەتگوزاری وهێ تر.لەئەنجامی سەپاندنی سیاسەت ونەخشەی سنوقی دراوی نێودەوڵەتی وبانکی دەوڵەتی، لەکاتێکدا تەنگەژەی نوێ زۆرترئەکات بۆ تەنگەژە ئابوریەکان ودارای لەوڵاتاو یەکێتی نقابەکان وێرای بەیانەکەی داوا لەحکومەت ئەکات کەپێوێستە کاربکات لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرەکان وزامن کردنی پێویستیەکانیان وبارگرانی هەڵە کەڵەکەبوەکان نەخاتە سەر خانەنشین وکرێکارو فەرمانبەران ئەو چەند ملیون کرێکارەی لەدەرەوەی کەرتەحکومیەکان کارئەکەن. جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان:_ یەکێتی نقابەکانی کرێکاران لەبەیانەکەیاندا داوا ئەکەن لە حکومەتی کازمی بریارەکەی وەزارەتی دارای هەڵوەشێنێتەوەو بەڵێنەکانی بەرنامە حکومیەکەی جێبەجی بکات وبەدەنگ پێویستیەکانی هاونیشتمانیانەوە بچێت و ئاسایش وخزمەتگوزاری و ژیانی خۆشیان بۆ دەستەبەر بکات و دووبارەی کردۆتەوە گرنگی وەرگرتنی کاریگەری زەمەن رەچاوبکرێت کاتێک بریاری بەرنامەکان جێبەجێ ئەکات. پێویستە ورەو وردبینی وسووربون دابینبکات لەچارەسەری فایلە بەردەوامەکان وباش بەرێوەبردن و رووبەروو بونەوەی ئاستە نگەکان و بەیانەکەی یەکێتی نقابەکانی کرێکاران بانگەشەئەکات بۆ(دیاری کردنی گفتوگۆیەکی کۆمەڵایەتی فراوان بەبەشداری یەکێتیەکان ونقابەکانی کرێکاران وپیشیەکان وخاوەنکارو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی. هەتا لەویا متمانە هەبێت وبەدواداچوون بکات لەکاتێکا کارکردنی حکومەت بەباشی جێبەجی نەکرێت . بەرێوەبردن لەدەوڵەت شڵەژاوە:_ نقابەی خاوەن پیشە هونەریە ئەندازیاریەکان لەبارەگای گشتیانەوە لەبڵاوکردنەوەیەکی رۆژنامەیدا کەگەیشتۆتە تەریق ئەلشەعب. بەرپەرچی نوسراوەکەی وەزارەتی داریان داوەتەوە کەبەنیازی سەپاندنی باجە بەسەر موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتا.. ئەوەیان بۆ بڵاوەکراوەکەیان زیادکردوە. ئەم ئەنجامدانە بێجگەلە ئاوەژوکردنەوەی سەرلێ شێوانی بەرێوەبەران حکومەتەو سەرپێچیەکی ئاشکرای بەندی(19)یە لەیاسای عیراقی وهەروەها یاسای ژمارە(113)ی ساڵی1982 ی یاسای باجی دەستکەوت و ئەنجام( ئێمەهیواخوازین حکومەتی کازمی جێبەجی کردنی بریارەکە رابگرێت بۆ پاراستنی چینە هەژارەکانی گەڵ و خاوەن کاری رۆژانەی ناجێگیرو ئەوانەی موچەی بیمەی کۆمەڵایەتی ئەیانگرێتەوە بۆ پاراسنیان لەبەرز بونەوەی نرخ و جێبەجی کردنی بەندی3 لەیاسای ژمارە 22 ی ساڵی2008 ویاسای موچەو کرێی رۆژانەی فەرمانبەرانی حکومەت وکەرتی گشتی و لەپۆختەی بڵاوکردنەوەکەیاندا ئەڵین لەسەر ئەنجومەنی وەزیرانە رێکخستن بکات بۆ بەهای موچەلەدۆخی بەرزبونەوەی رێژەی هەڵاوسان. نەکا بەم بریارە هەویرەکە ئاوی زۆرتر بکێشێت بانگەواز بۆ بەرپەرچدانەوەی بریارەکە :_ نقابە لەوبارەیەوە بەسەر سورمانی دەربری و پەنابردن بۆ ئەم بریارە، دوای بەرزبونەوەی بەهای نەوت وبریادان لەسەر یاسای بودجەی گشتی وبەرزبونەوەی دراوی گران بەهای لەبانکی ناوەندیا، نقابە سەرجەم داومەزراو ودزگا کانی کۆمەڵگای مەدەنی ویەکێتیەکان ونقابەکان پارتە نیشتمانیەکان وکۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بانگ ئەکات بۆ رووبەروو بونەوەی لەم جۆرە خستنە روانە. بۆ برسی کردنی گەل و ئەوانەی پەیوەندن وهۆکاری نەرێنی هەیە بۆ ژیانی تێکرای هاونیشتمانیان و چون یەک فەرمانبەران یان ئەونی ترو لەسەر تێکرای چالاکیە ئابوریەکان ئەوەی بەهۆی پەتای کۆراناو سیاسەتی سەر لێ شێواوی حکومەتەوە هیلاکن .

لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە67 ی 19 ی نیسانی 2021 دا بڵاوەکراوتەوە

  • 1