ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

میژوى یەکى ئایار بە کورتى:

بە بۆنەى تێپەرکردنى ١٣٥ ساڵ بەسەر ڕۆژى یەکى ئایارى ساڵى ١٨٨٦ دا. واتە یادى کۆبونەوە فراوانەکەى گۆرەپانى (ساحەى – هایدپارک) لە شارى شیکاگۆى ئەمریکا کە کرێکاران ئەنجامیان دا و بە دەسیسەى دوژمنان پۆلیس بۆمبێکى لەو کۆبونەوەیەدا تەقاندەوە و چەند کەسێکى سەر بە حکومەتى تیادا کوژرا و دواتر ژمارەیەک لە سەرکردەکانى کرێکاران بەو تەقاندنەوەیە تاوانبارکران. دران بە مەحکەمە و یەکێکیان بە هۆى ئەشکەنجەدانەوە گیانى لە دەست دا و سێ کرێکارى تر حوکم دران بە ئیعدام.

       لە ئەنجامى گوشارو ناڕەزایى و بێزارى سەدان هەزار کرێکار لە ئەوروپا و ئەمریکا دا ساڵى ١٨٨٨. ئەم محاکمەیە دوبارەکرایەوە و بڕیاردرا کە ئەو ڕوداوە دەستى دوژمنى کرێکارانى تێدابوە و ئەو کرێکارانەى بەو تاوانە حوکمى ئیعدام دران بێ تاوان بوون! ئەم سەرکەوتنە لە ئاستى جیهانى ئەو سەردەمە و هەروەها ئەو یەکێتیە بەر فراوانەى کرێکاران. هەل و مەرجى لە باریان رەخساند کە ((نێونەتەوەیى یەکەمى جیهانى)) لە کۆنگرەى دوەمى دا ساڵى ١٨٨٩ بڕیار بدات کە یەکى ئایارى ساڵى ١٨٨٦ بکرێ بە جەژنى سەرکەوتنى کرێکارانى جیهان.

       لەو ساڵەوە بەرەبەرە دەوڵەت و بزوتنەوە دیموکراسیەکانى جیهان یادى ئەو ڕوداوە میژوییە ئەکەنەوە.

       لە عێراق دا پاش سەرکەوتنى شۆرشى ١٤ / تەموز ٩٥٨ ئەم ڕۆژە کرا بە یادێکى ڕەسمى. لە هەرێمى کوردوستان/ یش یەکەم حکومەتى هەرێم یەکى ئایارى بە ڕەسمى ناساند. و ساڵانە پیرۆزبایى لێ ئەکرێ.

بەڵام چ لە عێراق و چ لە هەرێم/ ى کوردوستان دا نەک هەر بوار نەرەخسا کە کرێکاران وەک چینێکى بەرهەم هێنەرى هاوچەرخ نەشونما بکەن. بە هۆى پشتگوێ خستنى بوارى پیشەسازیەوە. نە ئەو چەند سەد هەزار کرێکارە/ یش کە هەن مافى ئاسایى خۆیان پێ درا. تەنانەت سەندیکاکان/ یشیان لەلایەن حزب و لایەنە سیاسیەکانەوە ژێرباڵ نران و دەستەمۆکران!!

حکومەتى ١٧ / تەموزى ٩٦٨ (بەعس) یەکێتى کرێکارانى هەڵوەشاندەوە و بوارى نەدا کە کرێکارانى کارگەو دام و دەسگاکانى کەرتى گشتى سەندیکا پێک بێنن.

       لە هەرێم/ ى کوردوستان دابە هۆى پشتگوێ خستنى وڵاتەوە لە بوارى ئابورى دا ـ پیشەسازى بە تایبەتى. لەلایەکى ترەوە یاسایەک کە ئەرک و مافى کرێکاران دیموکراسیانە زامن بکات تا ئێستا بڕیارنەدراوە. چونکە هەرێم دەستورى نیە.!!

بەم هۆیەشەوە, ئەگەرچى دە (١٠) ساڵ لەمەوبەر چەند سەندیکایەکى کرێکاران هەبو. کە سەر بەم یان بەو حزبە بوون, ئەمە چەند ساڵێکە ئەوانیش نەماون هەرچەند قەوارەکەیان هەیە بەڵام (٥-٦) ساڵە کۆنگرەشیان سازنەداوە!!

       بەناوى حکومەتى هەرێم/ ەوە ساڵانە پیرۆزبایى لەم ڕۆژە مێژوییە ئەکرێ. بەڵام ئەم ساڵ ٢٠٢١ بێکارى ـ واتە کرێکارى بێکار لە هەمو بوارەکان دا ـ زراعى و پیشەسازى هەروەها وردە پیشەوەران لە هەمو ساڵیکى ڕابوردو بەرفراوان ترە!! و هەژارى باڵى ڕەشى کێشاوە بەسەریان دا!!

       لەبەر ئەمانە ئەو پیرۆزباییە, تەنها هەر قسەى ڕوتە و بۆ چاوبەست و خۆپیشاندانە.

       ئەمڕۆ ئەرکى سەرەکى حکومەت. پەیداکردنى بوارى کارکردن/ ە بۆ بێکاران بە پلەى یەکەم, بڕیاردانى یاسایەکى دیموکراسیانەى کارە بۆ زامن کردنى مافى کرێکاران. کە بوارى شیاو بڕەخسێنێ بۆ پێک هێنانەوەى سەندیکاى سەربەخۆى کرێکاران لەهەر بوارێک دا پێویست بەبونى سەندیکا ئەکات. بەمەرجێک بە کردەوە سەندیکاى کرێکاران بێ نەک تابعی حزبەکان.