ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە کۆتایى دا ئیعترافیان کرد کە عێراق کراوە بە مەڵبەندى کێشمە کێشى ئەمریکا و ئێران !!

جۆ بایدن/ ى سەرۆکى هەرێمە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە دوانەکەیدا بۆ کۆنگریس بە بۆنەى تێپەڕکردنى سەد ڕۆژ بەسەر بوونى بە سەرۆکى ئەمریکا.. لەو بەشەى دوانەکەى سەبارەت بە هەوڵدانى بۆ نوێ کردنەوەى گفت و گۆ لەگەڵ حکومەتى ئێران دا دەربارەى رێکەوتنە ئەتۆمیەکەى ساڵى ٢٠١٥. ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئێران دەسەڵات و بەرژەوەندیەکى گەورە و فراوانیان لە عێراق دا هەیە و ئارامى عێراق, واتە بوون و نەبونى ئاسایش و ئارامى لە عێراق دا بەستراوە بە جۆرى پەیوەندى ئەمریکا و ئێرانەوە. ئەگەر گفت و گۆ لەگەڵ ئێران سەرکەوتو بێت ئەوا عێراق/ یش پێ ئەنیت قۆناغێکى نوێ وە بەرەو ئارامى و سەقامگیربوونى بارودۆخى سیاسی و کۆمەڵایەتى ئەو وڵاتە. خۆ ئەگەر ئەو وتووێژە سەرنەگرێ. ئەوا بارودۆخی سیاسی و ئەمنى عێراق خراپتر ئەبێ ...؟؟

لێرەوە ئەوانەى دواى ئەنجامى وتووێژى نێوان عێراق و ئەمریکا کەوتوون سەبارەت بە  کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە عێراق. ئەو وتووێژانەى کە هەر بەردەوامە و قسە هەیە کە ئەمریکا ماوەى دو ساڵى داناوە کە کۆتایى بە کشانەوەى هێزەکانى بێنێت... مەبەستم ئەوەیە ئەو کەسانە بزانن کە کشانەوەى ئەمریکا وەک سەرۆک بایدن ئەڵێ ـ بەندە بە ئەنجامى کێشە ئەتۆمیەکەى ئێران/ ەوە لەگەڵ ئەمریکا هەر بۆیە دەسى دەسى بە عێراق ئەکەن. چونکە چاوەڕوانى دەرئەنجامى وتووێژەکەن لەگەڵ ئێران و ئەگەر سەرکەوتو نەبوو. ئەوا بێ گومان ئەمریکا. نەک دەسەڵاتى ئێران بەڵکو گەلێک بەهانەى تر دروست ئەکات. نەک هەر بۆ مانەوەى هێزەکانى بەڵکو بۆ زیادکردنیشی. لەبەر ئەوە درێژە بە مەوداى گفت وگۆکردن لەگەڵ عێراق ئەدەن لەلایەکەوە. لەلایەکى ترەوە جێ گۆڕکێ بەو هێزانە ئەکەن. یان جۆرەکانیان تاوتوئەکەن. لەلاى سێیە میشەوە لەناو عێراق دا و لە ڕێگەى دەست و پێوەندەکانیان و پیاوەکانیانەوە لێرەو لەوێ ئاژاوە و ڕوداوى تیرۆریستانە بەرپا ئەکەن. (داعشى) دروستکراو ئەبزوێنن لە پێناو کەڵەکردنى بڕوبیانووى مانەوەى هێزەکەیان!! لەبەر ئەوە ئەبێ بزانین کە ئەم کێشەیە, کێشەیەکى نێو دەوڵەتیە, ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى ـ ئێران و هاوپەیمانەکانى. پەیوەندى بە بازاڕ و سامان و داهاتى هەمو خۆرهەڵاتى ناوەڕاستەوە هەیە.

لە لایەکى تریشەوە ئێران بەردەوام جەخت و گوشارى خۆى چڕوپڕ ئەکاتەوە. هێز و لایەنگرەکانى نێو عێراق هان ئەدا و توندئەکاتەوە بۆ ئەوەى ڕۆژێک زوتر ئەمریکا بە تەواوى لە عێراق بچێتە دەرەوە و مەیدانى بۆ چۆڵ ببێ.

ئا لێرەوە هۆکارێکى ڕاستەوخۆ بۆ رودانى ئاژاوە, بەیەکادان لە نێوان لایەنگرانى ئەم دو دەوڵەتەدا لە ئارادایە و وەستاوە لەسەر ئەنجامى وتووێژى نێوان ئەمریکا و عێراق.

سەرۆک بایدن بە پێچەوانەى هەلوێستى سەرۆکى پێش خۆى (ترەمپ) وە ریکەوتن نامەکەى ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران بە دەسکەوتى ئەمریکا و سەرۆک (ئۆباما) ئەزانێ کە خۆى واتە (بایدن) جێگرى سەرۆک بو. بۆیە هەوڵ ئەدات ئەو هەڵەیەى (ترەمپ) ڕاست بکاتەوە کە لەو ریکەوتنە کشایەوە. بو بە هۆى ئەم بارودۆخە شەڕاویەى کە لە ناوچەەکدا ڕوى داوە.

چاودێرە سیاسیەکان وا بۆى ئەچن کە حکومەتى ئەمریکا چەند هەنگاوێک بەرانبەر بە ئیران بێتە خوارەوە (تنازل) بکات لە پێناو دەسکەوتێکى گەورە و فراونتر لە ناوچەکەدا. لەوانە کوژاندنەوەى شەڕى یەمەن و ئاشتکردنەوەى سعودیە و ئێران. کە حکومەتى عێراق خەریکە ئەبێ بە ناوبژیکار.