ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وڵاتی عێراق بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیا و گرنگی ئابووری هەمەجۆریی و خاوەن نەوتێکی یەدەگی زۆرە و ناوچەیەکی گەشتیاری ئاینی گرنگە و خاکێکی بە پیتی هەیە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی؛ ئەم فاکتەرانە وایی کردووە لە لایەن وڵاتە زلهیزەکانەوە هەوڵی لاواز کردنی بدرێت بە جۆریک لە هەموو سیکتەرەکاندا بەرەو داڕووخان ئەڕوات لە ڕووی کارگێڕییەوە و ڕۆتینات زۆر زۆرە بەجۆرێک لەزۆربەیی ڕاپرسیەکاندا لە ئاستێکی زۆر خراپدایە. هەندێجار لە وڵاتە دواکەتووەکانیش خراپترە، ئەمەش ئاماژەیەکە پێمان دەڵیت ئەم وڵاتە لە پاشەکشەی بەردەوام دایە له دوایی جەنگی یەکەمی کەنداو هێنری کێسنجەر کە بە داڕێژەریی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا دادەنرێت لە ووتەیەکدا ئەلێت: عێراق دەگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین، ئەگەر شیکردنەوەیەکی ورد بۆ ئەم قسەیە بکەین مەبەست لێی ئەوە نیە خەڵک بە بەرد ئاگر بکەنەوە یان هیچ پێشکەوتنێک بەم وڵاتە نەگات. بەڵکو زۆربەی پێشکەوتنەکانی پێدەگات؛ بەڵام سودێکی ئەوتۆی نابێت بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی. بۆ نموونە ئەو ووزە زۆرەیی نەوت و گاز لە هەر وڵاتێکی تر بێت نابێت کارەبا ببرێت بەڵام لە ناوەڕاستی هاویندا کە پلەیی گەرما سەرووی ٤٥ پلەیە هەندێ ناوچە زیاتر لە ٥٠ پلەیە کەچی کارەبا دەبڕێت بەو گەرماییە، جارێک لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نوێنەری ئەڵمانیا ووتی: پێم سەیرە عێراق بە ووزەیەوە کێشەی کارەبای هەیە لە کاتێکدا هەندێ ووڵات بە وزەیی ئەو کارەبا دابین دەکات، هەروەها ئەنتەرنێت و کۆمپیوتەر لە ووڵاتان بۆ پیشكەوتنی سیستەمی بانکی بەکار دێت؛ بەڵام لێرە سودیکی ئەوتۆیی نیە بۆ سیستەمی بانکی و شەفافیەت، ئەمە جگە لە سێکتەری کارەبا و و بانک، سێکتەری پەروەردە و تەندروستی بێ گرفت نین بە جۆرێک ئەم دوو کەرتە گرنگە فەرامۆشكراوه لە دواین ڕاپرسیدا عێراق لە کەرتی پەرەوەردەدا لە رانکی جیهانی هەر ناوی نەبوو، چونکە کۆمەڵگایی پیشکەوتوو بە پەروەردە و زانکۆی ئاستبەرز پێشدەکەون، بەڵام لێرە ژێرخانی پەروەردەیی لە ئاستێکی خراپدایە بە جۆرێک دوور نییە یونسکۆ لە داهاتوودا بڕوانامەی ئەم هەرێمە بەهەند وەرنەگرێت. لە کەرتی تەندروستی تەواو لاوازە بە تایبەت دوایی ڕوودانی کارەساتی نەخۆشخانەی ئەبو خەصیب قەیرانی ئۆکسجین لە کاتی کۆرونادا و چارەسەرکردن لە خەستەخانە تایبەتییەکان یان ئەوانەی وڵاتانی دەرەوە، لێردا پرسیارەکە ئەوەیە کێ بەرپرسە لەم دۆخە؟

ئایا سندوقی هەڵبژادرن یان سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی ساحەکە؟

ئایا ئەم ئابوورییە بەهێزە وەک عێراق بەم عەقڵیەتە ئیدارە ئەدرێت؟

تاکەی گەنجان ڕێگای هاتونەهات بگرنەبەر؟ یاخود خەمی دامەزراندنیان بێت؟

  • 1