ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

- پەرلەمانێک توانای چاودێری و لێپرسینەوەی نەبێت.

- جوڕئەت نەکات لەسەر مووچە و گەندەڵی،هەڵوێستی کردەیی هەبێت.

- خۆی لەقەرەی قسەکردن لەسەرگرانی نرخی خۆراک وبەنزین و دەرمان و چاوچنوکی کەرتی تایبەت هتد..... نەدات.

- لەسەر سوکایەتی بەخاک و ئاڵا و سرودو جوگرافیاکەی نێتەدەنگ.

- لەسەر پێشێلکاری بەرامبەر ماف و ئازادییەکان قسەی نەبێت. -

پڕۆژە و یاساکانی ڕەنگدانەوەی داوا و داخوازییەکانی هەژاران و کرێکاران نەبێت، و واقیعی ئەمڕۆنەبێتە بەشێک لەکارەکانی.

کەوایە دابخرێتەوە باشترە!

لە ساڵی( ١٩٩٢ ) ئەم بینایە کە دەسەڵاتی بۆرژوازی دەستی بەسەرداگرتووە، گەورەترین بەربەستە لەبەردەم پێگەیشتنی سیستەم و خەباتی پەرلەمانی.

بەرلەوەی ئەزموونی سیستەمی پەرلەمانیمان کردبێت، بێ ئەوەی شتێک هەبێت بەناوی ڕۆڵ و نەریتی ڕاستەقینەی پەرلەمانتاری(٢٩) ساڵە لە پەنای خەباتی پەرلەمانی، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دژایەتی سیستەمی پەڕلەمانی ئەکات. ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە دەسەڵاتی خێڵ و دەرەبەگ، هەنگاو بەهەنگاو بزمار لە تابووتی پەڕلەمان دەکوتێت.

پەرلەمانێکان نەدیت، ئەم ڕۆڵەی هەبێت.

- یاسایەک دەربکات کە بەلای گەل بایەخی هەبێت.

- چاودێری ولێ پرسینەوەی حکومەت بکات.

- وەک پردی نێوان گەل و دەسەڵاتی جێبەجێکردن ڕۆڵ ببینێت.

پەرلەمانێکمان دیت پێچەوانەکەی.

- دژی لێپرسینەوە و چاودرێری ڕاستەقینە.

- یاسایەک بڕیارنادات کە بەلای خەڵک گرنگ بێت.

- نووێنەری حزب و خێڵ و سەرمایەدارەکانە.

بەڵێ دابخرێتەوە باشترە!

دەمێکە ئەو ڕاستیە بەرجەستەبووە، کەدەسەڵاتی بۆرژوازی لە هەرێمی کوردستان، دژی سیستەمی پەڕلەمانیە. خۆیان ڕێگەنادەن هەرێمی کوردستان ئەزموونی ڕاستەقینەی سیستەمی پەڕلەمانی بکات.دەسەڵات باش دەزانێت بوونی دامەزراوەی پەڕلەمان بە مانا سیاسی و یاساییەکەی،بەدڵنیایی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەوان ناکۆکە.

لەدیدی ئەوان دەبێ پەرلەمان ڕێگە خۆشکەربێت بۆ بەیاسایی کردنی پڕۆژەی بازرگانی و بەرژەوەندییەکانیان . لای ئەوان مەفهومی پەڕلەمانی بریتیە لە پارێزگاریکردن لە مانەوە لە حەرشی دەسەڵات و بەهێزبوونیان لە باڵکێشان بەسەر کۆی کایەکان. هەرکاتێک پەڕلەمان نەتوانێت کەم و کورتیەکانیان داپۆشێت،یان هیچ نەبێت فشار و چاوەکانی خەڵک لەسەر ئەمان لانەدات، مانای وایە پەڕلەمان زیادە، و هەرکات بۆیان بڕەخسێت دای ئەخەن.

دابخرێتەوە باشترە!

مامەڵەی چەند ساڵی ڕابردووی دەسەڵات لەگەڵ پەرلەمان پێمان ئەڵێت ئەم دەسەڵاتە پەرلەمانێک پەسەند ناکەن، ئەگەر بەئاوازی ئەوان هەڵنەپەڕێت. ئەم بینایەکە ناوی نراوە (پەرلەمان) بەهیچ پێوەرو لۆژیکێک بوونی پەرلەمانی نیە، بەپێچەوانەوە ئەم شوێنە وەک ئۆفیسێک،بۆتە سەرچاوەی درێژەکێشانی بەرژەوەندی و فراوانکردنی دەستکەوتی بازرگانی بۆ نوخبەی سیاسی حکومڕان.

٢٩ ساڵە کۆمەڵێک بەچکە دەرەبەگی سیاسی، وەک ئاخور دەمیان تێنیایە و باش لێی ئەخۆن.

دابخرێتەوە باشترە.

  • 1