ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پرسیارێك بۆ ئەو حیزبانەی خۆیان بەنوێنەری خەڵكی كوردستان دەزانن، بۆچی نەهاتن لەگەڵ حیزبی شیوعی كوردستان دەنگی ناڕەزایی دەر ببڕن؟

یان ئەوەتا خۆشیان لە حیزبی شیوعی نایە، یان ئەوەتا خۆپیشاندان و ناڕەزای دەربڕین لە بەرژەوەندیان دا نییە!

كورد دەڵێ خەنجەری چاك، خۆی لە كالانێدا ڕاناگرێت.

كۆمۆنیستەكان، وەك كاڕڵ ماركس و ئینگڵس دەڵێن: جگە لەزنجیرەكانی دەستیان هیچ شتێك لەدەست نادەن، بەڵام جیهانێك بەدەست دێنن!

ئاخر بەرامبەر دەستدرێژییەكانی تورك قسەت نەبێت، دەی كەی دێیتە سەر شەقام؟

گەر بۆ ماڵوێرانی خەڵكی كوردستان قسەیەكت نەبێت و هەڵوێست وەرنەگریت، كەی دێیتە سەر شەقام؟

گەر تەندروستی و كارەباو ئاو، بوون بەكەرتی تایبەت و دەستیان لە بیناقاقای خەڵكی زەحمەتكێش نا، قسەیەكت نەبوو، كەی دێیتە سەر شەقام؟

تەفرەدان و هەڵخەڵەتاندنی خەڵكی، خیانەتە!

بەكوشتدانی گەنج و لاوانی كوردستان، بۆ بەرژەوەندی حیزبی خیانەتە!

بەدەنگ نەهاتن لە سەر داخوازیەكانی خەڵك و خۆڵ لە چاوكردنیان خیانەتە!

ڕێگە نەگرتن لە هەڵگریساندنی شەڕی ناوخۆ خیانەتە!

زەمەنێكی خراپ تێیكەوتووین، كێ خیانەت دەكات ئەفزەلیەتی هەیەو پاداشت دەكرێت، كێ قوربانی دەدات و هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەیە سەركۆنە دەكرێت.

خەڵك لەچاوەڕوانی هێزی شۆڕشگێڕو سیاسیە ڕاستگۆكان دایە.

دەی كاتی خۆی شیعرێك هەبوو، دەیگوت: بێڵەكانتان بخەنە سەرشان، پارتی پێشڕەو كێیە بابێت!

ئێستا ئەوە ڕۆژەكەیە، كێ لە خەمی گەل و نەتەوەو نیشتیمان دایە، وەرن پارسەنگ بۆ ئاشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی دووژمن ڕابگرن!

پێشەنگایەتی بكەن تا مێژوو وەك سمبول وپیرۆزی بتانهێڵێتەوە.

 

  • 1