ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جەنگی ئاو جەنگێکی جیهانی گەورەیە زۆربەی وڵاتان تێدا بەشدار دەبن، بە تایبەت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، چونکە ئاوسەرچاوەیەکی گرنکی ژیانە لەسەر گۆیی زەوی ژیان بێ ئاو لەسەر زەوی جیاوازیەکی ئەوتۆی نابێت لەگەڵ ئەستیرەکانی تری گەردوون،جەنگی ئاو هی مان و نەمانە هەڵبژاردنی دیکە هەڵناگرێت.

لە ئیستایدا ئاماژەکان دەریدەخەن تورکیا پلانی ستراتیژی دارشتووە لە ساڵانی هەشتاکانەوە بۆ دروست کردنی بەنداو و پرۆژەییبەرهەمهێنانی ووزەیی کارەبا بە ئاو لەسەر رووباری دیجلە و فورات، کەمکردنەوەی ناردنی بەشە ئاوی عێراق و سوریا بە پێی ڕێکەوتنەنێودەڵەتێکان، هەرچەندە ئەنقەرە ڕازی نیە بە ئەژمارکردنی رووباری فورات بە رووبارێکی نیودەوڵەتی بۆ ئەوەی رێکەوتنی نێودەوڵەتینەیگرێتەوە، زۆربەی شیکەرەوە نێودەوڵەتێکان وەکو جەنگی داهاتوو دایدەنین. چونکە ئەو دوو ووڵاتە لە ئێستادا کێشەی سیاسیان هەیەتورکیا ئەو هەلەی قوستوەتەوە تا لە داهاتوودا ئاو بەرامبەر نەوت بەکار بێنیت یان ئابووری خۆیی بسەپێنێت بەسەر بازاری ئەو دوو وڵاتە.

لە ساڵی شەستەکانی سەدەی رابردوو ووڵاتی عەربی پلانی گلدانەوەی ئاویان دژی ئیسرائیل تاوتووی کرد بە نیاز بوون ئاو دژی ئیسرائیلبەکاری بینن بەڵام ئیسرائیل هەرزوو رووبەرووی پلانەکە بۆیەوە چونگە گۆمی تەبریاو رووباری ئوردون گرنکە بۆ ئیسرائیل، هەروەها ئیسرائیللە ساڵی ١٩٧٨ چووە لوبنان هەندیک پیێان وایە بۆ دابین کردنی سەرچاوەی ئاویی بووە، لەبەر کرنگی هەردوو رووباری حەسبە و وزانی،چاوی لەسەر ئەو دوو رووبارەیە.

کێشەی کەمی ئاو وڵاتانی کەنداویشی گرتووەتەوە بەتایبەت سعودیا چونکە زووربەی رووبەری ئەو ووڵاتە بیابانە، تەنها ئیمارات نەبێتهاوڵاتیانی خۆیی فێرکردووە کە ئاو بە شێوەیەکی ستاندەرت بەکار بێنن و زیادە رەوی نەکەن لە بەکارهێنانی ئاو، سوودی لەئاوی قورسیشوەرگرتووە.

هەرچی وڵاتانی حەوزی نیلە کێشەیان هەیە لەسەر پرۆژەی بەنداوی نەهزە کە لە لایەن ووڵاتی ئەسوبیا دروست دەکرێت دژی میسر و سودانبەکاری دێنێت هەرچەندە ئەسوبیا لە رووی بۆژانەوەی وولاتەوە لاوازە هەندێجار ئەگەری رووبەرووبونەوەیان هەیە، بەڵام وولاتانی عەرەبیخۆازیاری چارەسەری ئاشتین پشتگیری سودان و میسر ئەکەن پیان وایە بەشە ئاوی نیودەوڵەتی پێویستە پارێزگاری لێ بکرێت.

  • 1