ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کواڵێتی کۆنترۆل کۆمەڵەیەک رێکاری تاقێگەییە بۆ ئەوەی باشترین بەرهەم هاوردە بکرێت جێی خواستی کەرتێکی دیاری کراو وهاوڵاتیان بێت.

بنەماکانی کواڵیتی کۆنترۆڵ ئەوەیە چاودێری وردی بەرهەم هاوردە بکرێت بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان وەکخوراک و دەرمان و سوتەمەنی تاد…

سەیری وڵاتی بەرهەم هێن بکرێت تاچەند رێکارییاسایی تێدایە پارێزراوەو دورە لە تەزویرو گۆرانی بەروار چونکە مێژووی بەرهەم و مێژوویئیکسپایەر گرنگە بۆ هەموو کاڵایەک و هەروەها لە پلەی گەرمی کونجاو هەڵکیرابێت بەتایبەت بۆ ئەو شتومەکانەی بە گەرمی بەرز خراپ ئەبن .

بەڵام لێرە ئەوەی جێگەی داخە زۆربەی شتەکان بەبی فلتەر تێ ئەپەرنیان لەرێگای قاجاخ هاوردە دەکرین ئەمەش گرفتی بۆ ژیانی رۆژانەیهاوڵاتیان دروست کردوە لەروی مەنتەقەوە ناکۆنجیت روونی کولبەرۆژە وکونجی لە کولبەرۆژەو کونجی هەرزانتربن، سەرڕای ئەوەی رۆنکارێگەری راستەخۆی هەیە لە سەر دڵ وەک گیرانی بۆری خوێت بەهۆی زیادبوونی چەوری ترای گلیسراید واتا چەوری سێ لاقە هەروەهاچەوری زیان بەخش و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن…هتد

کەدێتە سەر دەرمان بەهەمان شێوە زۆرینەی دەرمان کۆاڵیتان نزمە رەنگە کاریگەری لاوەکیان لە سود زیاتر بێت نەخۆش سودی لێ نەبێنێتیاخود ببێتە هۆی مردن .

هەرچی سووتەمەنیش بێ گرفت نیە بەتاێبەت بەنزینیک ژمارەی ئۆکتانی نزم بێت هۆکارە بۆ خراپ بوونی فیت پەمپ و سووتانی ئۆتۆمبیلوسەرەڕای ئەوەی زۆری ئۆتۆمبیل لەناوەوی تانکی بانزین نوسراوە (unlead fuel )

واتا بەنزینی بێ قورقۆشم، چونکە قوڕقۆشم مادەیەکی ژەهراوەیە هۆکارەبۆ پیس بوونی ژینگە وشیرپەنجە و خراپ بوونی ئۆتۆمبیڵ.

لەئێستایە وای لێهاتووە نازانیت لەکۆیی بەنزین بکەێت لە کویی نان بخۆیت لەکویی دەرمان بکرێت، تۆ بڵێت چارەسەرکردنی ئەم گرفتانەئەوەنە گران بێتیاخود کەمتەرخەمیە، ئاخر چۆن ئەبێت خاوەن چیشتخانەیەک ئەو هەموو کۆشتە خراپبووە دانابێت بۆ خەڵکیاخود ئەوهەموو ئۆتۆمبیلیهاوڵاتیانە گڕ بگرێت کەس ئاوڕیان لی نەداتەوە رەنگە سەرچاوەی بژێوی هەندی خێزان بێت.

چارەسەریش بۆ ئەم گرفتانە ئەوەیە کواڵیتی بەنزین باش بکرێت و هەدرەجە بکرێت و ژمارەی ئۆکتانی بەرز بکرێتەوە بەنرخی کەمتر بدرێتەتاکسی ئەوانەی بژێویان لەسەر ئۆتۆمبیلە.

هەروەها ئاسایشی خوراک لەدەستی دەرەوە نەمێنیت لەناوخۆ بەرهەم بهێنرێت بەکواڵیتی باش و نرخی کەمتر لەوڵاتانی دەرەوە بخرێتەبازارەوە، هەروەها کارگەی دەرمان لەناوخۆ زیادبکرێت سوود لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان وەربگرێت .

  • 1