ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

داخەكەم كریستینا لێرەو خەڵكی ئەم وڵاتە زۆر بە كەمی تەندروستی خۆیان دەپارێزن‌و نەك هەر ئەوە بەڵكو رۆشنبیری تەندروستی‌و خۆپاراستنیان لە نەخۆشی لە ئاستێكی نزمدایە، بەشی زۆری دانیشتوانی ئەم وڵاتە زۆرخۆرن‌و هەركاتێك دەكەونە سەرنان خواردن بەپێی برسیەتی نییە‌و ئەوە نییە هەر كەسێك برسی بوو بڕوات نان بخوات بەڵكو لێرە بە فەرمی‌و رۆژانە مرۆڤ سێ‌ ژەم دەخوات‌و هەر سێ‌ ژەمەكەش خواردنی باش دەخۆن، ئەوان بە فەرمی نان خواردنی شاهانە دەخەنە نیوەڕۆ، بەڵام ئێوارانیش دووقاتی نیوەڕۆ ژەمی ئێوارانیان گوایە نان‌و ماستێك‌و یاخود ژەمێكی سووكە، بەڵام هیچ كەسێك نییە سەرەڕای نان‌و ماستەكە مۆزێك‌و پاقڵاوەیەك‌و چەرەزات‌و شەربەتی خەست‌و شەش حەوت چای شیرین‌و چەندین خواردەمەنی تر نەخوات‌و دواتر بەدوای بەرنامەی سادە‌و ساكار‌و بێ‌ ماناكانی تەلەفزیۆنەكانەوە دادەنیشیێ‌‌و وردە وردە گورگە خەو دەكات‌و دواتر لە شوێنی خۆی دەچێتە باوەشی خەوێكی قووڵا. ئەوەش وایكردووە كەوا دانیشتوانی ئێرە كێشەی تەندروستییان هەیە‌و هەر لەتەمەنی گەنجییەتی دووچاری گوشاری خوێن‌و شەكرەو ئازاری گەدە‌و ریخۆڵە‌و قۆڵۆن دەبن، نەك هەر ئەوە بەڵكو زیادەڕۆیی لە نان خواردن‌و خۆنەپاراسانیشیان لە نەخۆشی وایكردووە مردنیشیان كت‌و پڕبێت، بەشێكی زۆری كوردەكان لە كاتی نوێژكردن یاخود نووستن یاخود لە كاتی ئەنجامدانی ئیش‌و دەوامی فەرمانگەدا دەمرن.

كریستینای من: لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە هەموو جۆرە مردنێكیشیان هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ كارێكی ئیلاهی‌و دەڵێن خوا بەس ئەوەندە تەمەنەی پێدابوو.

  • 1