ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حکومەتی هەرێم لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا بەشێوازی جۆراوجۆر دەستی برد بۆ قوتوی خەڵک لەڕێگەی (دواخستنی مووچە و لێبڕینی مووچە و پێنەدانی دەرماڵەی بڕیاردراوی فەرمانبەران و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە ) بەپاساوی دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانی و نەهاتنی بودجە لەعێراقەوە و قەیرانی داراییەوە کە لەبنەڕەتدا قەیرانی سیستەم و ئابووری سەرمایەداری هەرێمی وابەستە بەجیهانی دەرەوەیە .

بەڵام ئەگەر ئێستا بەووردی بڕوانینە تابلۆی سیاسی وئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق ڕوون و ڕۆشن دەبینین حکومەتی هەرێم درۆ دەکات لەگەڵ مووچە خۆر ومیللەتەکەی خۆی کەدەنگیان پێداوە و ئێستاش جارێکی تر خەریکی هەڵخەڵەتاندنەوەی جەماوەرە و چاوەڕێی دەنگی تریان لێ دەکات بەڵام بێدەنگ و بێ هەڵوێستە بۆ پێدانەوەی قەرزەکانی مووچە خۆران و خانەنشینان لە کاتێکدا کەهەلومەرجەکە گۆڕاوە با بەوردی تەماشایەکی واقیعی عێراق وکوردستان بکەین.

عێراق بڕێکی دیاری کراو مووچە دەنێرێت کەلەیاسای بودجەدا بڕیاری لێدراوە.

نرخی نەوت لەبازاڕی جیهانیدا بەرز بۆتەوەبەبەراورد بە نرخی ساڵانی پێشتر .

داهاتی ناوخۆی زیادی کردووە وەک خۆیان دەڵێن.

خەرجی حکومەت کەمی کردووە لەڕێگەی کەم کردنەوەی خزمەتگوزاریەوە بۆ جەماوەر .

هاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامە .

ئەی بۆچی پاشەکەوتی مووچە نادەنەوە ؟

ئەی بۆچی لێبڕینی مووچەکان نادەنەوە ؟

بەنیازی چین و دەتانەوێ چی لەداهاتی هەرێم بکەن ؟

بۆچی وەڵامی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن نادەنەوە ؟

دڵنیابن کە مووچە خۆران وخانەنشینان لێتان قبوڵ ناکەن تاکو سەر مافەکانیان نەدەنەوە ، ژیان بریتیە لەفرسەتی جۆراوجۆر و ساتەوەختی سەیرهەیە بۆ

کاتی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لەژیانی سیاسی وئابووری و کۆمەڵایەتی کەزۆر دیکتاتۆری خستە ناوزبڵدانی مێژووە وە هەڵبژاردن و دەنگی ساختەکاری گرنگ نیە وەک بڵقی سەرئاو وایە کاتێ جەماوەر هۆشار دەبێتەوە کەڵک لەفرسەتی مێژووی وەردەگرێت ئەوکاتە وەخت نامێنێ بۆ چارەسەری بنەڕەتی .

ئەو کاتەش ئەوەیە کەدەسەڵات بێ منەت بێت وەکو ئێستا کە نایانەوێ قبوڵی داواکاری خەڵک بکەن لەمافی ڕەوای خۆیان .

ئەم دۆخە گوزارشتێکی واقعیە بۆچارەسەری کێشەکان کەنادادی تاسەر ناتوانێ ڕێگا بگرێتە بەرو ەردەوام بێت، ئەم هەموو نایەکسانی و ناحەقیانە،لەبەرامبەردا کاروانێکی تری تێکۆشانی مرۆڤ دۆستی و خۆڕاگری هەیە کە ڕێ دەکات و ڕووی لەئاسۆ ڕوونی دواڕۆژە کەناکرێ تاسەر داهات زۆر بێت بەڵام خەڵک بەگشتی و چینی کرێکار وزەحمەتکێش بێبەش بێت لەداهاتێک کەمووچەی خۆیەتی .

فەرمانبەران سوودمەند نەبن لەپلە بەرز کردنەوە کەیاسا اری شارستانی مافی بۆدیاری کردوون .

ئەم ساتە وەختە ساتێکی مێژووییە بۆ هەڵوێست وەرگرتن دژی دەسەڵاتی هەرێم و خەڵکی هەم بەیەک دەنگ و بەیەک دەست دروشمی مافی دزراومان دەوێ ، ژیانێکی شکۆدار وشایستەمان پێوویستە.

دروشمان دەبێت لەناو پرۆسەی سیاسی وهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا کەپێوویستە جەماوەر ئەوانە دووبارەنەکاتەوە کەچەندین جر تاقیکراونەتەوەو درۆیان لەگەڵ کردوون و قوتی خۆیان وماڵ ومناڵایان بڕیوون .

 

  • 1