ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕوانگەی چینایەتیەوە

پرۆسەی هەڵبژاردن وەک دیاردەیەی سیاسی سەردەم و پێوویستی زۆرینەی دانیشتوانی جیهان وەکڕێگە چارەسەرییەکلای کردنەوەی کێشەوململانێکانی ناو کۆمەڵگاو دیارکردنی سیستەمی حکومڕانی دواتر هەر لەڕێگەی دەسەڵاتەوە دەرکردنی دەستووریاساو بڕیاردان لێیان کە دواجار ڕۆژانە خەڵک ممارەسەی دەکات وپێی مەحکومە٫وەحزب و لایەن و بیروباوەڕە جیاوازەکان ئیدیعای بۆ دەکەن کە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە دێنە سەر حوکم و هەوڵی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە دەدەن مەسەلەیەکی جدیە و پەیوەستە بە هەموو جەماوەرەوە.

دیارە لەڕووی زانستی سیاسی و بەپێی ئەزموونی مێژوویی بەدیاردەکەوێت هەر لایەنێکی دیاریکراو هەڵگری ئایدۆلۆژیای تایبەت و دنیا بینی خۆیانن و لەسەر ئەو بنەمایەوە ژیانی ناوکۆمەڵڕێکدەخەن و ئاراستەی دەکەن وە هەریەکێکیان هەڵگری بەرنامە وئامانج و بەرژەوەندی چین وتوێژێکی دیاریکراوە و کار بۆ ئەوبەرنامەیەی خۆی دەکات .

بۆیە ئەم پرۆسەیە بەنیسبەت هاوڵاتیەوە پرۆسەیەکی گرنک و ژیارییە و نابێ مرۆڤ لەئاستیدا دەستەودامان و بێ هەڵوێست بێت چونکە هەموو هاوڵاتیەکە بەپێی بوونی کۆمەڵایەتی خۆی لەناو کۆمەڵگادا مەحکومە بەسیاسەت و سەرجەم بڕیار کار و سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارێتی دەیگرێتەوە لەزۆر کاتیشدا دەسەپێت بەسەریدا بۆیە هەموو هاونیشتمانیەک مافیڕەوای خۆیەتی بەشدار بێت لە ژیانی سیاسیدا و لەدیاریکردنی چارەنووسی خۆیدا نەک هەر مافە، بەڵکو ئەرکێکییاسایی و چارەنووسسازە بۆی.

یەکێک لەڕێگە سەرەکیەکانی ئەم بەشداری سیاسیە بەشداری کردنە لە دیاری کردنی سیستەمی سیاسی و پێکهاتەی دەسەڵات و ئەوانەی حوکمی وڵات دەکەن بۆیە ناکرێت خەڵکی ئازادیخواز و کرێکار وڕۆشنبیران نەچن بۆ بەشداری کردن لەم پرۆسەیەدا٫هەڵەیە خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێش چاوەڕێ بن حزب و لایەنی بۆرژوازی چارەنووسیان دیاری بکات چونکە لەپێشتردا ئاماژەمان پێدا کە هەرحزب ولایەنێک نوێنەراتی بەرژەوەندی چینێکی دیاری کراو دەکات و هەڵگری دنیا بینی خۆیەتی بەو ئاراستەیە ژیانی ئابووری وسیاسی وکۆمەڵایەتی وکلتوری دەوڵەت و ناو کۆمەڵکەڕێک دەخاتوبەرنامە و سیاسەتەکانی لەسەر ئەو بەرژەوەندیە دادەڕێژێت وکاری لەسەر دەکات.

لەبارێکی وادا و لەهەلومەرجێکدا کە مرۆڤ و لایەنە کان کە خاوەنی بەرنامە و تیوری پاراستنی بەرژەوەندی گشتین وبەتایبەت بەرژەوەندی چینی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێشن دەبێت چالاکانە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن و ململانێ درێژە پێبدەن لەگەڵ ئەوانەی کە دژ بەژیان و چارەنووسیانن و کارو بەرنامەیان پێچەوانەی خواست و داواکاری و پێوویستیەکانی ژیانیڕۆژانەیانن.

لێرەوە باس و ڕای جیاواز دێتە پێشەوە کە هەڵبژاردن نەبۆتە مایەی گۆڕانکاری چلۆنایەتی لەژیانی جەماوەری زەحمەتکێشی کوردستان وعێراقدا بەڵام پرسیار ئەمەیە بۆچی هەڵبژاردن ئەو ئاڵوگۆڕەی دروست نەکردووە؟پرسیارەکە بەسادەیی و ڕوونی وەڵام بدەینەوە ئەوەیە کێ حوکم ودەسەڵاتی بەدەستەوە بێت بێگومان ئەو سەرچاوەیە بۆ ئەوەیی گۆڕانگاری دروست بکات دیارە ئەم حزب و لایەنە سیاسیانەی نوێنەراتی سەرمایەداری دەکەن گۆڕان بەئاراستەی بەرژەوەندیەکانیان دەکەن. بۆیە دەبێت هێزی دڵسۆزی خەڵک و لایەنی شۆڕشگێڕ و بەئەمەک بۆ ماندوو بوونی مرۆڤی کارگەر دەبێت بەشێوەو رادەیەک خۆیڕێکخست بێت و هۆشیاریەکی ئەو تۆی بڵاوکردبێتەوە لەناوجەماوەردا کە بتوانی لەململانێدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ڕاوەستاو و بێت لەڕووی چەوسێنەران و لایەنە جیاوازەکانی بەرامبەریدا کەلەم حالەتەشدا دیسان بەشداری سیاسی هاوڵاتی گرنگە و زەمینە سازکردنی لایەنەکانیش بۆ ئەم بەشداریکردنەی هاوڵاتی لە ململانێدا گرنگترە لێرەوە دەتوانرێت گۆڕانگار لە ژیان و چارەنووسی خەڵکی بەگشتی و کرێکاران و مووچە خۆران و کەم دەرامەتدا بکرێت ئەگینا بەردەوام بوونی هێز ولایەنی بۆرژوازی و دواکەوت و سەرمایەدار لەحوکمدا هەر دوبارە کردنەوە وبەردەوام بوونی چەوسانەوە و ناعەدالەتیە کەدیار مرۆڤی چەوساوە خوازیاری ژیانێکی لەم چەشنە نیە بۆیە بەشداری سیاسی هاونیشتمانی لەدیاریکردنی چارەنووسی خۆی لەڕێگە هەڵبژاردنەوە بێتیان لەڕێگەکانی تری تێکۆشانی سیاسیەوە بێت مەسەلەیەکی چارەنووسازەیان دەبێت لەم ساتەوەختەدا بەشدار بیتیان بەردەوم لەژیانیڕۆژانەدا بەشێک بیت لەململانێی لەگەڵ چەوسێنەراندا.

 

  • 1