ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەوكاتەوەی خاكی كوردستانیان پارچە پارچە كرد، گەلەكەی لەژێر دەسەڵاتی رژێمە دیكتاتۆرەكان دەچەوسێندرێنەوەو قەتڵ و عام دەكرێن، لە زۆرینەی سەردەمە كانیشدا بەرگریان لەخۆیان كردوەو هەوڵیانداوە هەر بەزیندوویی بمێننەوە، بۆیە ئومێدمە دوای ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق كورد یەك دەنگ بچنە بەغدا و خەونە ناشیرنەكانی شۆفینیەكان لە گۆڕ نێن.

كورد یەك لە نەتەوە هەرە دێرین و رەسەنەكانی جیهانە هەر لەدێر زەمانیشەوە لەسەر خاكی خۆی ژیاوەو چاوی لەخاكی كەسیش نەبووە، هەمیشە بەگەلێكی ئاشتی خواز ناسراوەو هەر رژێم و دەسەڵاتێك دەستی ئاشتەوایی بۆ درێژ كۆدبێ‌ رەتی نەكردۆتەوە، لەم پەنایەشەوە فێڵی زۆر لێكراوە ئەم هەلانەیان قۆستۆتەوە، هەوڵیانداوە لەم درزانەوە بێنە ژوورێ‌ و جگە لەوەی دووبەركیمان بۆ درووست بكەن بەردەوام خاكیشیان داگیر كردووین و ئەمەیان كردۆتە پلە دوو، ئەوەش هەر لە ساڵی 515 ی زاینیەوە دەستی پێكرد كاتێك لەشەڕی چاڵدێراندا ئێران تێك شكا و خاكی كوردستانیان دابەش كرد، هەر ئەم دابەشكردنە بوو تاوەكو ئێستا گەلی كورد باجی بەرش و بڵاوی دەدات، بۆیە پێویستە لەهەموو پارچەكان كورد یەك بگرێتەوەو هەوڵدا یەك دەنگ و یەك رەگ بەرگری لەخۆی كلتور و شوناسی خۆی بكات، یەكەم هەنگاویش دەكرێ‌ لە یەك ریزیەوە دەست پێبكەین بەتایبەت دوای ئەم هەڵبژاردنە كە سەنگی كورد لە بەغدا یەكلایی دەكاتەوە.

  • 1