ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 نووسین: ئەمیل ئەمین

 وەرگێڕان: فازڵ ئەحمەد

   ئایا چارەنوسێكی بڕیارلێدراوە لەئایندەیەكی نزیکدا كرێكاران و ستەملێكراوانی سەر ڕووی زەمین، وەك و چۆن گەورە ئەدیبانی ڕووسیا (تولستۆی و دیستۆفسكی) ناوی لێنان، دەبێت باجی هەڵەكان و هەنگاوە دڕندانەكانی سەرمایەداری بدەن. كە دەرئەنجامی هەنگاوەكانی سەرمایەداری رێژەی هەژاری هەم زیاد بووە و هەم هەژارانیشی هەژارتر كردووە،

چونكە لەبەرانبەردا رێژەیەكی زۆر كەم لەدانیشتوانی سەر ڕووی زەوی دەستیان گرتووە بەسەر ڕێژەیەكی زۆری سامانی جیهاندا.

لەلایەكی دیكەوە بەدڵنیایەوە هیچ بەڵگەیەك نییە كە سەرمایەداری لەتوانایدا هەبێ‌ كە كێشەی هەژاری چارەسەر بكات. چونكە سیستەمی سەرمایەداری پشت بەستوو بە ئابووری بەرهەمهێنەر و قازانجویست، بەهیچ شێوەیەك تەنانەت ناتوانێت ڕوونكردنەوەش بدات كە ئایا بۆچی هەژاری وەك دیاردەیەكی ئابووری كۆمەڵایەتی بەبێ‌ چارەسەر ماوەتەوە؟

 باسكردنی هەژاران لەئێستادا بۆچی.؟

 پێش كۆبوونەوەی بانكی جیهانی نیودەڵەتی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لەواشنتون رێكخراوی ئوكسفامی خێرخوازی بەریتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە، تێدا ئاماژی بەوە دەدا ئەمساڵ (250) ملیۆن مرۆڤ لەسەر زەوی دەچنە نێو بازنەی هەژاری و ژیانی زۆر سەختەوە؟

هەروەها راپۆرتەكەی رێكخراوی ناوبراو ئاماژە دەدات بە هۆكارەكانی وەك كۆڤید 19 و بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنی لەئاكامی شەڕی ئۆكرانیا.. كەواتە سەرئەنجام (263) ملیۆن مرۆڤ لە تاریكی هەژاریدا دەژین و ئەم ژمارەیە هاوتایە بەكۆی ژمارەی دانیشتوانی (بریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا).

ئایا بەڕاستی جیهانی سەرمایەداری لەهۆكارە ڕاستەقینەكانی هەژاری تێگەیشتووە؟ و ئایا تەنیا پەتا و جەنگ هۆكارن.؟

جێگای سەرنجە ئەو ناوەندانەی توێژینەوە لەسەر هۆكارەكانی هەژاری وەكو دیاردە دەكەن، ئابووریناسانی لیبراڵی بەسەریدا زاڵە، و دەرئەنجدامی ئەم توێژینەوانە زۆربەی كات نابابەتیانەیە. بەهیچ شێوەیەك مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ بەهەند وەرناگیرێت.

باشترین بەڵگەش لەسەر قسەكانمان خودی ڕاپۆرتەكانی بانكی نێودەوڵەتییە كە ئاماژە دەدات بەوەی كە پەتا و نایەكسانی و زیاد لە ملیارێك مرۆڤ بخاتە خانەی هەژارییەوە، كە لەساڵی (2022)  جێگای داخە لەم دواییەدا هەمان ناوەند لەپێشبینییەكانیدا (65) ملیۆنی خستە سەر ژمارەی پێشوو.

داتاكانی ناوەندە ئابورییە نێودەوڵەتییەكان ئازاربەخشە بە وتە و بەكردار، چونكە لەپاڵ ئەو ڕێژە زۆرەی كە خزانە نێو ژیانی هەژارییەوە، ملیۆنەها كەسانی دیكە هەبوون كە هەمان ژیان دەژیان.

سەرەڕای گشت ئەو پێشكەوتنە ئابوورییە و سامانە زۆرەی سەرڕووی زەمین وامان لێدەكات پرسیار لەسەر هەژاری وەكو دیاردەیەك دابنێن.

ئایا كەسانێك هەن لەهەوڵی ئەوەدابن كە بارودۆخ وەكو خۆی بمێنێتەوە؟ ئەویش دەستكەوتەكانی هەموو ڕۆژ لەزیادبووندا بێت.؟

بۆچوونێكی نافەرمی هەیە كە كۆمپانیا زەبەلاحەكان پێڕەوێكی تایبەت و نهێنی بەخۆی هەیە كە هەموو كات هەوڵی قازانجی زیاتر دەدا بەرانبەر بەگەشەی دریژخایەن. شوێنی نوسینی ئەم پەیڕەوە بەدڵنیاییەوە ناوەندەكانی دارایی جیهانی و رێكخراوی بازرگانی جیهانییە. باشترین نمونەش لەسەر كرداری ئەم كۆمپانیایانە، كۆمپانیا نەوتییەكانن چی ئەمریكی بێ‌ یان ئەوروپی, یا روسی، كە بەڕوونی لە چالاكییەكانیاندا هیچ ویستێكی گەشەی مرۆیی یان گەشەی بەردەوامی تێدا نییە.

لێرەدا دەتوانین بەدڵنیایەوە بڵێین سەرمایەداری لەبەشێكی زۆری سەرڕووی زەمیندا مرۆڤایەتی لەناو دەبات.

لەبەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا زەنگێكی زۆر مەترسیدار لێدەدات، چونكە ئاماژە بەقۆناغێكی پڕ لە بێ سەروبەری ئابووری جیهانی دەدات، كە ڕوی لە زۆربەی وڵاتان دەكات. بۆ نموونە چەندەها وڵات هەر ئێستا توانای دانەوەی قەرزەكانیان نەماوە، ئەمەش بێگومان پشێوی لەنێو ئەو وڵاتانەدا دروست دەكات.

چارەسەری هاوكاری خێرخوازانە ئیتر دادی وڵاتان و هەژاران نادات، چونكە ڕێژەكە زۆر زۆر بەرزە و پێویستیشمان بەچارەسەری بنەڕەتی هەیە..

مانەوەی ئەم دۆخە وەكو ئێستا بەدڵنیاییەوە گەورەترین سوكایەتییە بەمرۆڤەوە لەسەدەی بیست و یەكدا.

سەرۆك جۆن كینەدی لە وتەیەكدا دەڵێ "ئەگەر نەتوانین كێشەی ئەو هەموو هەژارانە چارەسەر بكەین، بەدڵنیایەوە ناتوانین ئەو ڕێژە كەمەی سەرمایەداران بپارێزین".

 

 

  • 1