ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ووشەی نەخێر وەک هەر وشەیەکی دی دەستەواژەیەکی ئاسایە،لێ لەناوەڕوکدا مانایەکی گەورەو پڕ لەوزەو هێزی ئیرادەی مرۆڤ لەخۆدەگرێ.ئەگەر وشەی "نەخێر" وەک چەمک وەربگرین ئەوا بێگومان لەجێگایەک بۆ ئەویتر ماناو مەغزای خۆی هەیە، لێرەدا نەخێر لەسیاقی حکومڕانی ستەمکاردا باس لێدەکەین..

بۆئەوەی شۆڕشێک بەرپابکەی دژ بەستەمکاری هەندێکجار پێویستت بەهێزێکی چەکدارنیە، بۆ ئەوەی لەکۆت وبەندی ستەمکاری ڕزگارت بێ، پێویستە تەنیا یەکجار بڵێی "نەخێر"، ئا لەوکاتەدا بەدەنگێکی زوڵاڵ دەڵێی نەخێر تۆ بڕیارتداوە کوت وزنجیری ستەمکاری ڕەتبکەیتەوە وشۆڕشێکی ناچەکداری بەهێزێکی نەرم (pawer soft) ڕابگەیەنی بەرامبەر بەدەسەڵاتی ستەمکار.

 کەواتا تۆ ئازادیت هەڵبژاردو ملکەچ بونت ڕەتکردووەتەوە.

لە ‏‎کتێبی "خۆبەکۆیلەکردن" (نامەیەکە لەبارەی سیاسەتی ملکەچییەوە)لە نووسینی ئاتین دولابوتی

 نامەکەی لابوتی تەرحی ئەوە دەکات کە مرۆڤ لە زگماکەوە ئازادەو بە سروشت بە ئازادی لەدایک دەبێت، هۆکاری ملکەچی مرۆڤ لەسەردەمی منداڵییەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە هێشتا وزەی هزری و هێزی لێک جیاکردنەوە لە منداڵدا پەرەی نەسەندووە و بەو هۆیەشەوە ناچارە ملکەچی دایک و باوکی بێت و دایک و باوک بە گەورەترین قارەمانەکانی ژیانی خۆی بزانێت، تا قۆناغی گەورەبوون و ئیدی لێرەوە کە پەرەی بە توانای بیرکردنەوەی کەسیی خۆی نەدا و قارەمانی دایک و باوکی تێپەڕاند بۆ قارەمانێکی دیکەی چەوسێنەرەوە کە پاشا یان سەرۆکە

 ئەوا مرۆڤێکی ملکەچی ڕەهای لێ دروستدەبێت.

نامەکەی لابۆتی ئەوەمان پێ دەڵێ کە مرۆڤ پێویستە پەرە بەهزرو بیرکردنەوەکانی بدات بۆئەوەی نەبێت بەکۆیلە.

ڕەتکردنەوەی ژیانی کۆیلایەتی لەیەکەم هەنگاودا لەشکاندنی بێدەنگیەوە سەرچاوە دەگرێ وپاشان شۆڕشێکی لێ دێتەبەرهەم.

ئەو کەسەی کەخاوەنی هزری ئازادی خۆی بێت ، هیچ دۆخێک ناتوانێت کۆیلەی بکات تەنها مەرامەکانی خۆی نەبێت.. لای ئەوانە ئازادن، زۆر سەیرە کەچۆن خۆشی دەبینن لە کۆیلایەتی.؟

 وا فێرکراون نازانن ئەوان گیرۆدەی ئەم کۆیلایەتیە بوونە، کەبزانن هێشتا ناتوانن قسە بکەن، بەڵام ئەوان لە کردەوەدا هیچیان بە گوێ دا ناچێت.!

نمونەیەکی زیندومان لەبەردەستە ئەگەر بمانەوێ لەکاریگەریەکانی وشەی نەخێر تێبگەین..؟  بۆئەو مەبەستەش ئەکرێ دەسەڵات بکەین بەنمونە، کە چۆن میزاجی بەوشەی نەخێر تێک وپێک دەشکێ و بەدەیان چالاکوان وخەڵکی بوێر بۆئەو مەبەستە ڕاپێچی زیندانەکان دەکاتن ودەیان تۆمەتی مەترسیداریان دەخاتەپاڵ، هاوکات لەڕێگای هێزە داپڵۆسینەرو ئەمنی وپولیسیەکانیەوە پەلاماری خۆپیشاندەرو کەسایەتیە بوێرەکانی کۆمەڵگە دەدا.؟ لەپێناو دەمکوت کردنیان لەبەرامبەر درووشمی " نەخێر بۆ ستەمکاری"

بۆیە ئەتوانین بڵێین پێویستە جەماوەر لە فۆبیای دەسەڵاتەوە بەرامبەر بەوشەی نەخێر، لەماناو گرنکی ئەو دەستەواژە تێبگات بۆ تۆقاندنی دەسەڵاتی ستەمکاری، بۆتەنیا جارێک بڵێ نەخێ

  • 1