ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەگەر بگەرێینەوە بۆ مێژوی خێزانی کورد سەرباری سەختی ژیان باری گوزەارنی خراپ و دەبینین جیابونەوەی خێزان زۆر کەم بووە.

لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەلام رۆژ بەرۆژ کێشە کۆمەلایتیەکان لەزیاد بوەن دان بەتایبەتی جیابونەوەی خێزانەکان.

هەرچەندە هاوسەر گیری پرۆسەیەکە لەنێوان دوو رەگەز ئەنجام دەدرێت کەکۆمەڵێك ئامانجی دواڕۆژ پێکەوەیان دەبەستێتەوە ،لەبەرامبەر دا هەر یەکەو کۆمەڵێک ئەرك مافیان لەسەر یەکتر هەیە.

لەهەرکۆمەڵگایەك خێزان تیایدا بەختەوەر بوو بەدڵنیای ئەوە کۆمەڵگایەکی تەندروست دەبێت بۆیە پێویستە هەردوو کەسەکە قوربانی بدەن لەپێناو ئەوەی خێزانێکی بەختەوەر درێژە پئ بدەن.

بەداخەوە بەپئی ئەوئامارانەی بڵاو دەکرێنەوە ڕێژەی جیابونەوەی خێزان لەکوردستان لەبەرز بونەوە دایە. لەبەرامبەردا پرۆسەی هاوسەرگیری کەمی کردوە.

هۆکارەکانی جیابوونەوە لەێستادا.

نەبونی متمانە.

دروست بونی بناغەی هەر خێزانێك لەسەر ئەساسی متمانە نەبێت یاخود متمانە نەما لەناو خێزان هەر زوو پرۆسەکەکۆتای دێت.

خیانەتی هاوسەری.

بەداخەوە کەلەئێستادا بەهۆی زۆربوونی خیانەتی هاوسەری دەتوانم بڵێم کە سئ بەشی جیابونەوەی لەسەر خیانەتی هاوسەرانە لەیەکتر.

بەکار هێنانی تۆرە کۆمەلایتیەکان.

لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق. بەبئ هیچ بەرنامەیەکی پێشوەختە بەکارهێنانی مۆبایل و تۆرەکانی ئەنتەرنێت رویان عێراق کوردستان کرد ئەوەش وایکردوە بەشێکی زۆری خەڵکی لایەنە باشەکانی کەمتر بەکار بێنن لەبەرامبەر دا زیاترلایەنە خراپەکانی

ئابوری. سیاسی

بەداخە وە ئە و دۆخە سیاسیەو ئابوریەی کەئێستا لەکوردستان داهەیە باری دەرونی و دۆخی خێزانەکانی قورستر کردووە وایکردوە بژێوی ژیانی خەڵك سەخت بێت

بەدەیان هۆکاری تریش هەن کەلە ئێستا وایکردوە جیابونەوەی خێزانەکان زیاتر بکات.