ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

یاسین ئاشور ـ مامۆستای زانکۆ

ماوەی سی و یەک ساڵە کورد بۆ خۆی فەرمانڕەاویی خۆی دەکات. لەم ماوەیەدا بەتایبەتی لەپاش ساڵی ٢٠٠٣ەوە هەلێکی زێڕین بۆ کورد رەخسا کە بتوانێت نمونەیەکی ئاست بەرزی حوکمڕانی پێشکەش بکات. پارەی داهاتێکی زۆری کەوتە دەست. فەزایەکی نێودەوڵەتی گونجاوی بۆ دروست بوو. بەڵام دەرئەنجام:

١- دروست نەکردنی پەرلەمانێکی بەهێز کە توانای لێپرسینەوەی هەبێت.

٢- حکوومەت گەلێکی حزبی کە تەنیا لەناو چوارچێوەی عەقڵی حزبی و پەیوەندییە حزبییەکاندا کاری کرد.

٣- دروست نەکردنی هێزێکی نیشتمانی.

٤- دابەشکردنی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆر و دەزگاکانی هەواڵگری.

٥- دابەشکردنی سەرچاوەکانی داهات.

٦- بەهەدەردانی سامانی سروستی وڵاتەکە.

٧- بێ بەهاکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

٨- بی ئەرزشکردنی کاری میدیایی و راگەیاندن.

٩- لەکارخستنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا.

١٠- دابەشکردنی کۆمەڵگا بۆ چەند چینیێکی دژ بەیەک.

١١- لەکارخستنی کەرتی تەندروستی گشتی.

١٢- تێکەڵکردنی کاری سیاسی و بازرگانی و ئیداریی.

١٣- دروستبوونی بەرپرسی بازرگان.

١٤- پەراوێزخستنی قەزا و ناحیە و گوندەکان.

١٥- بڵاوکردنەوەی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی.

١٦- دروستکردنی پیاوی جەلاد و مرۆڤکوژ.

١٧- زیندووکردنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و شانازی کردن پێوەی.

١٨- بوون بەخاوەن گوتاری نەتەوەیی و نیشتمانی بێ ناوەڕۆک.

١٩- پێشکەشنەکردنی خزمەتگوزاری پێویست و جیاکاری لەنێوان ناوچەکانی کوردستان.

٢٠- ئەشکەنجەدان و تیرۆرکردنی دەنگی ئازاد.

٢١- بە بنەماڵەکردنی کایەی سیاسی.

٢٢- گرێدانی پەیوەندی بازگانیی نهێنیی و شاراوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

رەنگە دەیان خاڵی دیکە هەبێت کە دەسەڵاتی حزبی لەکوردستان بەشێوەیەکی دروستی کردن کە نەفەسی چاکسازی تیا نەمێنێت.

بێگومان لەحوکمڕانیەکی وەهادا چاوەڕوانکراوە کە قەوارەی هەرێم بەرەو پوکانەوە بچیت و زۆربەی ئاماژەکانیش هەر بەو ئاراستەیە دەڕۆن.

  • 1