(ئایین هه‌ناسه‌ی ساردی که‌سانی چه‌وساوه‌یه، دڵی جیهانێکی بێ دڵه، ڕۆحی هه‌لومه‌رجێکی بێ ڕۆحه و ئه‌فیوونی گه‌لانه.) ئه‌وه ده‌قی قسه‌ی کارڵ مارکسه، نه‌ک (ئایین ئه‌فیوونی گه‌لانه) و هیچی تر. که‌واته له ڕوانگه‌ی مارکسه‌وه، له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا که چه‌وساوه‌کان تروسکه‌ی هیچ هیوایه‌ک به‌دی ناکه‌ن، ئایین تاقه ئومێدیانه، له‌و کۆمه‌ڵگه بێ بهزهیییهدا، ئایین دڵه، ئایین ڕۆحی ئه‌و کۆمه‌ڵگه بێ هه‌سته‌یه و له‌و کۆمه‌ڵگه ئازاربه‌خشه‌دا، ئایین ئه‌فیوونه. ئه‌وه دوژمنانی مارکسن که لێکدانه‌وه‌ی خراپیان بۆ ئه‌و گوته جوانه کردووه که ته‌نانه‌ت له ڕوانگه‌ی که‌سانی ئایینداری لێزانیشهوه، یه‌کێکه له پێناسه جوانه‌کانی ئایین. ئاخر ئه‌فیوون، ئه‌گه‌ر به‌د به‌کاری نه‌هێنین و خراپ سوودی لێ وه‌رنه‌گرین، مادده‌یه‌کی باشه نه‌ک خراپ، مادده‌یه‌که بۆ شکاندنی ئازار و سڕکردنی ناساغ، سه‌روه‌ختی نه‌شته‌رگه‌ری. مه‌به‌ستی مارکس له ئایین ئه‌فیوونه، ئه‌وه‌یه، ئایین (بۆ چه‌وساوه‌کان) ئازارشکێنه. ئه‌وه‌ی (ئه‌فیوون) له‌و ده‌ربڕینه‌دا، وه‌ک مادده‌یه‌کی هۆشبه‌ر لێک ده‌داته‌وه، یان به‌د له مه‌به‌ستی مارکس حاڵیی بووه، یان مه‌به‌ستی ئه‌وی به هۆشیارییه‌وه شێواندووه. پوخته‌ی مه‌به‌ستی مارکس له‌و گوته‌یه بریتتیه له: (له جیهانی سه‌رمایه‌داریدا که دونیایه‌کی بێ دڵ و بێ ڕۆحه، ئایین دوا نوایه.)