ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە مامۆستا تێکۆشەرەکانی کوردستان

ئامادەکردنی: مەغدید حاجی

٭ مەنسور ماربێن لە ساڵی ١٩٢٧ لە شارۆچکەی عنکاوا سەر بە قەزای ناوەندی هەولێر لە دایک بووە..هەر لە عنکاوا خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە.

٭ لە ساڵی خوێندنی(١٩٤٠-١٩٤١) لە خانەی مامۆستایانی ڕۆستەمییەی بەغدا وەرگیراوە،لە ساڵی خوێندنی(١٩٤٦-١٩٤٧) تەواوی کردووە.

٭ لە ساڵی(١٩٤٧-١٩٤٨) بە مامۆستا لە گوندی بالیسان دامەزراوە..دوایی گوازراوەتەوە بۆ ڕواندز.

٭ لە ساڵی١٩٥٤ بۆ قوتابخانەی سەرەتایی عەوێنە گوازراوەتەوە.

لە ساڵی ١٩٥٩ گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی حیکمەی سەرەتایی لە عنکاوا.

٭ لە ١٤-٩-١٩٦١ بەهۆی چالاکی سیاسی لە چوارچیوەی حزبی شیوعی عیراق و لایەنگیری بۆ شۆڕشی کورد، دوورخراوەتەوە بۆ پارێزگای کوت لە خوارووی عیراق،لە قوتابخانەی المناهل دانراوە لە ناوچەی الدجیلە.

٭ لە ساڵی١٩٦٢ کە هەڵبژاردنی گشتی مامۆستایان ئەنجامدراوە ،بۆتە پاڵێوراوی لیستی پیشەیی مامۆستایان و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. ناحەزانی لیستی پیشەیی و حزبی شیوعی تەقەی لێدەکەن و برینداری دەکەن،خەڵکی کوت زوو دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی کوت،دوایی بۆ نەخۆشخانەی شەعب لە بەغداو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

٭ لە ساڵی ١٩٦٣ لە دوای کودەتا ڕەشەکەی بەعسیەکان لە ٨ ی شوبات،خۆی دەگەیەنێتە چیاکانی کوردستان و دەبێت بە پێشمەرگە، لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی عیراق..لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەعس و حەرەس قەومی لە تشرینی دووەمی١٩٦٣ گەڕاوەتەوە بۆ سەر پیشەی مامۆستایی لە قوتابخانەی نەهرەوانیان داناوە لە قەزای عەزیزیە.

٭ لە ساڵی١٩٦٦ لە دوای دەرچوونی بەیاننامەی٢٩ ی حوزەیران بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد(بێگومان چارەسەریشی نەکرد) بڕیاری گێڕانەوەی دوورخراوەکان بۆ شوێنی خۆیان دەرچوو، مامۆستا مەنسور ماربین گوازرایەوە بۆ پارێزگای هەولێر،یەکەمجار لە قوتابخانەی شەمامک دانرا،دوایی گوازرایەوە بۆ قوتابخانەی برایی لە شاری هولێر.

٭ لە ساڵی١٩٨١ مامۆستا مەنسور خانەنشین کراوە.

٭ ئەم مامۆستا تێکۆشەرە زۆرینەی ژیانی بە خەباتکردن لە ڕیزەکانی حزبی شیوعی بردۆتە سەر..ئەندامی لێژنەی محەلی هەولێرو بەرپرسی حزب بووە لە عنکاوا..خاوەن بیرو باوەڕێکی پتەوو نەگۆڕ بوو.

٭ مامۆستا مەنسور ماربێن لە٩-٥-١٩٩٨ کۆچی دوایی کرد..

هەزار دروود بۆ گیانی پاکی ، یادی بەخێر.

 

  • 1