ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی لە ھەفتەی رابردوو ھەڵبژاردن لە لوبنان ئەنجامدرا لە بارودۆخێکی زۆر ھەستیار و مەترسیدار لە رووی سیاسی و ئابوری ئەنجامەکەی زۆر خراپ بوو بۆ ژنانی لوبنان لە کۆی ١١٥ کاندید تەنھا ٨ھەشت ژن توانیان کورسی بەدەست بێنن لە کۆی گشتی کورسیەکانی پەرلەمان کە ١٢٨ کورسیە.

لەساڵی ١٩٥٣ وە لە لوبنان ژن مافی دەنگدان و خۆ پاڵاوتنی پێدراوە،لە ساڵی ١٩٦٣ یەکەم ژن بوە ئەندامی پەرلەمان میرنا ئەلبستانی بە شێوەی بۆماوەیی بوو لەشوێنی باوکی دانرا ئەمیل بستانی دوای مردنی لەو کاتەوە نوێنەرایەتی ژنان بەم شێوەیە بووە جێگای باوك یان ھاوسەرەکانیان گرتۆتەوە .

لەساڵی ٢٠٠٦ پرۆژەیەك پێشکەش کرا بۆ ھەموواری یاسای ھەلبژاردن کە سیستمی کۆتا بۆ ژنان جێگیر بکرێت بەڵام دەنگی نەھێنا ھەرچەندە لوبنان یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە چۆتە ناو چەند رێکەوتنامەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئافرەتان لەوانە کۆنگرەی پەکین لەساڵی ١٩٩٥ کە یەکێک لە برگەکانی بەرزکردنەوەی نوێنەرایەتی کردنی ژنانە لە ناوەندی بریاردان ئەویش لە رێگای کۆتا، بەڵام لوبنان تاکو ئێستا کاری پێناکات.

لەھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ کە ٨٦ ئافرەت کاندید بوون بۆ ھەلبژاردنی پەرلەمان تەنھا شەشیان توانیان کورسی بەدەست بێنن ئەمجارەش تەنھا ھەشت ژن کورسیان بەدەست ھێنا کە سێیان لە پەرمانی پێشوو ئەندام بوون(بولا یعقوبیان) سەربەخۆ(عنایە عزالدین) بزوتنەوەی ئەمەل(ستریدا جعجع) لە پارتی ھێزەکانی لوبنان وە پێنجی نوێ لەوانە ( نجاە صلیبا) و(حلیمە القعور)و(سینتیا زرایر) لە کۆمەڵەی گۆرانکارین و(غادە ایوب) و (ندی البستانی)کە پێشتر وەزیر بوە لەسەر پارتی(التیار الوتەنی الحر).

یەکێک لەو کاندیدە سەرکەوتوانە نجاە صلیبا کە لە بازنەی (الشوف —عالیە)دەرچووە دەڵێ ئێمەی ژن پێویستمان بە سیستمی کۆتا نیە پێویستە ژنان بەخۆمان بگەینە پەرلەمان لەبەر ئەوەی ھیچمان لە پیاوان کەمتر نیە ئەمەش دەبێ ھەوڵی بۆ بدەین بەشەو و رۆژێك ناکرێت.

بۆ ئەم زانیاریانە سودم لە رۆژنامی (الشرق الاوسگ) وەرگرتوە

ھاژە سلێمان

ئەندامی مەکتەبی سیاسی

حزبی شوعی کوردستان

  • 1