ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەك هەرجۆرە بازرگانی و بزنسێكی نوێ سێكسیش لە چوارچێوەی پرۆسەی دەوڵتداری و دەسەڵاتی ئەحزابی حوكمڕاندا بوەتە بەشێك لەو بازرگانییە تازە و گەشە كردووەی كە وەك هەر كاڵا وشمكێك مامەڵەی پێوەدەكرێت و لە زۆر ڕوەوە بایەخی پێدراوە تا ئەو ئاستەی باندی گەورەی مافیایی بۆ پێكهێنراوە و بازرگانی پێوەدەكەن، دەیان كچ و ژن گیرۆدە بوون و ناتوانن دەستبەرداری باندەكان بن، قاچاخچێتی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانی لەگەڵ تێكەڵكراوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەیان یانەی شەوانە و شوێنی تایبەتیان پێ دەڕازێننەوە.

ئەم بازرگانیە لە دنیای مۆدێرنە و سیستەمی سەرمایەداریدا بەشێكی گرنگە لە بازرگانییەكی گەورەتر كە بازرگانی چێژ و كەڵەكە كردنی سەرمایە و كۆنترۆڵكردنی دەسەڵاتە. بازرگانی سێكس لە كوردستان هەم دیاردەیەكە پەیوەندی بە دەسەڵاتەوە هەیە، هەم بە چێژەوە، هەم پەیوەندییەكی پتەو و فراوانیشیان بە نوخبە دەسەڵاتدارەكەی ئەحزابی دەسەڵاتداری هەرێمەوە هەیە و بۆ ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێكی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە ساڵانە بڵاوی دەكاتەوە، ئاماژە بەوەكراوە كە هەرێمی كوردستان بووەتە بازاڕێكی گەرمی لەشفرۆشی و ژمارەیەكی بەرچاو لە كچ و ژن بۆ ئەو مەبەستە هێنراونەتە شارەكان و بە ئاشكرا سەوداو مامەڵەیان پێوەدەكرێ، بەشێكی بەرچاوی كڕیارەكانیشیان بازرگان و كەسانی سەرمایەدار و دەسەڵاتدارن، پارەیەكی زۆر لەو بازرگانیە سێكسیەدا خەرج دەكەن و ئاهەنگەكانیانی پێ دەڕازێننەوە و دواتریش حەزە سێكسییەكانیان دادەمركێننەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەی ڕاپۆرتەكە ئەم بازرگانیە ڕەشە ڕاستەوخۆپەیوەستە بە شێوازێك لە دەسەڵاتەوە كە دروستكردن و داڕشتنەوەی جۆرێكی نوێیە لە بزنس و كاری بازرگانی و هەم قازانجی گەورە دەبەخشێ، هەمیش رۆڵێكی كاریگەری هەیە لە سەر ڕاوكردنی بەرپرسان و دەسەڵاتدارە چڵێسەكان و دەكرێت لە ڕێگەی ئیغراكردن و سێكسەوە وەك ئامرازێكی گرنگی پراكتیكیی دەسەڵات ئەژماربكرێت بۆ ئیحتكاركردنی سوڵتە و دروستكردنی وەلائەت و كۆنترۆڵكردنی كەسانێك كە لەجومگە سەرەكیەكانی دەسەڵاتدان،

واتا سێكس و پارە و دەسەڵات لە چوارچێوەی سیستەمی سیاسیدا میكانیزمێكی گونجاوی دیسپلینكردنی كۆمەڵگا و دەسەڵاتدارە چلێسەكانە و گرێدراوە بەو سیستەمەوە كە كۆمەڵگای كوردی لە سەربوونیاد نراوە ، لەم سیستمەشدا زۆربێشەرمانە كارلەسەر بەرهەمهێنانی تاكی گەواد و بازرگانی بێبەهاكراوە كە ئامادەن بێسڵمینەوە شەرەفی خۆیان و خاك و خۆڵی وڵاتەكەیان بفرۆشن و وەك گەوادی سیاسی یاری بەكەرامەت و پیرۆزیەكانی خەڵكەوە بكەن ، ئەم گەوادە سیاسیانە لە ڕێكەی میكانیزمێكی تایبەتەوەو بە جانتایەكی پڕ لە سەرمایەوە گەوادی بۆ دەسەڵاتدارێكی باڵادەستر دەكەن تا بتوانێ لەو ڕێگەیەوە ئەو بكاتە خاوەن دەسەڵات و وەك گەواد بەكاری بێنێ بۆ پاراستنی دەسەلات و بەرژەوەندیەكانی خۆیان و زۆریشیان كراوەتە دەسەڵاتدارو خاوەن كۆمپانیای زەبەڵاح و ژێر بەژێریش خۆیان لەگەڵیاندا شەریكن و سودو داهاتەكەشی تەنها دەچێتە گیرفانی خۆیان و كاسە لێسەكانیانەوە ، چونكە گەوادی سیاسیی باكی نییە كەی و لەكوێ و چی و كێ دەفرۆشێ ، باكی بەوەش نییە لە ئەنجامی ئەوەدا چ كارەساتێك دەخوڵقێنێ و چی مەترسیەك بەرهەمدێنێ لە كۆمەڵگادا.

تەنها ئامانجیش لەم پرۆسەیەدا پارە و سێكس و دەسەلاتە و دەیانەوێ‌ بەو ڕێگایە ڕۆڵی كاریگەری خۆیان لە ناو حیزب و ڕیكخراو، بازرگانیی و بازاڕدا بسەپێنن، واتا ئەمانە بەتەواوەتی خالین لەهەر جۆرە ئەخلاقێك و هیچ غیرەت وكەرامەتیان نیە و دەیانەوێ‌ لەو ڕێگایەوە دیكتاتۆریەت و ستەمكاری بەرجەسە بكەن تا هەموو كەس لە دەوری خۆیان و دەسەڵاتەكەیان (سەرشۆڕ) بكەن و دواجار وەك كۆیلە مامەڵە و سەودا بە شكۆ و ئیرادەی خەڵكەوە بكەن.

  • 1