ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

‎ستەم و نادادپەروەریی سیستەمی ژیان لە کۆمەڵی ئێمە و بەگشتی لە جیهانیدا، سەبارەت بە ژن، لەوەدایە ئەو ئیش کارانەی کە ژن بێبەرانبەر لە ماڵەوە دەیانکات بۆ ئاسودەیی خێزانەکەی. لێیکراوە بە ناسنامە و شوناس و جۆرێک پیشاندەدرێت کە ژن ناچارە ئەو کارانە بکات. بۆنمونە ئامادەکردنی خواردن و پاککردنەوەی ماڵ و رێکخستنی کەرەستە و پێداویستییەکانی ماڵ، بەخێوکردنی منداڵ و.... تاد. بەڵام ھەمان ئەو کارانە پیاو لە دەرەوەی ماڵ دەیکات و لە بەرانبەردا کرێ وەردەگرێت.

‎ ژن بەو ھەموو ئەرک و ماندووبوونە تاقەتپڕوکێنەوە، کە شەو و ڕۆژ تیایدا دەخولێتەوە، هیچ ڕۆڵێکی نییە و تەنانەت بە چاوێکی نزمەوە تەماشای کارەکانی دەکرێت. ئەمە جگەلەوەی کە ژن بەجۆرێک وێنادەکرێت کە بەخشش و تێکۆشانی ھیچ ئەرزشێکی نییە و پێگەی چالاکییەکانی لەکۆمەڵدا بەوپەڕی نزمی و کەمییەوە سەیردەکرێت. 

‎ئاشکرایە ژن لەم سەردەمەدا، جیاواز لە کاری دووبارە و رۆژانەی ناوماڵ کاری دەرەوەش دەکات، بەڵام چەندە ماندووش بێت ئەرکی ئەو لە ژنێتیی لە ناوماڵ، کەمناکاتەوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی نادادپەوەرییە، لەهەمانکاتیشدا بەکەمبینینی پێگە و خەبات و ئیرادەی ژنه.

هەرچەندە سەربەخۆیی کەسایەتیی تاک تەنها بە بەهێزی ئابوریی پێکنایەت، بەڵام ئابوریی سەربەخۆ یەکێکە لە بنەما بەهێزەکانی پێکهێنانی کەسایەتیی مرۆڤ بۆ ژن ، پیاو.

 هەر جۆرێک لە بێبەهاکردنی توانستی ژنان لە کاردا و کەمی پشکیان لەکۆی چالاکییە بازرگانییەکانی کۆمەڵ و بەردەوامیی ڕوانینە پیاوسالارییەکان بەرانبەر بەژن، ڕاستەوخۆ هەوڵدانێکی زەقە بۆ لێدان لەکەسایەتی و سەربەخۆیی ژنان

  • 1