ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەلی کورد لەماوەی ١٠٠ سال خەباتی کردووە بۆ سەربەخۆیی. داوای فینلاندو سوید بۆ ریزی ناتۆ خەباتەکەیان قورستر ئەکا .

نووسینی Mina Hauge Nærland لەروژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی

وەرگێڕانی / هاورێ نەهرۆ

لە ساڵی ٢٠١٤ رێکخراویی تیروریستی داعش دەوڵەتێکی نوێی ڕاگەیاند لەبەشی سوریاو ئیراق، تاوانی جەنگ و توندو تیژی و توندرەویی هەموو جیهانی هەژاند لەهەمووی درندەتر کومەڵ کۆژی یەزیدیەکان بوو، داعش چەندین هەزار پیاوی یەزیدی کوشت، چەندین گروپی خەڵکی یەزیدی ئاوارە بوون لە باکووری ئیراق، هەروا هەزاران کیژی یەزیدی بە کویلە بران.

هیزە جیهانیەکان، سوپای ئیراق و سوریا خەریکی جەنگ بوون دژی داعش بە بێ ئەوەی سەرکەوتوو بن لەساڵانی سەرەتایی دا بەڵام ئەو گروپەی کە دژی داعش وەک قارەمان دەجەنگا، قارەمانتر لەوانی تر هیزە کوردییەکان بوون .

ئەو ئافرەتانەی خەباتیان دەکرد دژی داعش

جەنگاوەرانی کورد لە ئیراق و سوریا بەشێکی زۆری جەنگاوەری ئافرەتیان هەبوو، بە پێچەوانەی تیروانینی توندرەوانەی داعش بو ئافرەت، کەزور بەکەمی جێگای تێگەیشتنە .

رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی لە ساڵی ٢٠١٥ چاوی کەوت بەهەندی لەو ئافرەتانە

- ئیمە تەنیا خەبات ناکەین بۆ گەلی خۆمان بەڵکو بۆ تێکرای مروڤایەتی هەروا ئیمە خەبات دەکەین بۆ ئافرەتان لەسەراپای جیهان، ئەمە قسەی زەلال بوو

زەلال لە هیزەکانی pkk بوو پارتی کریکارانی کوردستان لە تورکیا، ئەو شەری دەکرد شان بەشانی پێشمەرگەکانی بەشی ئیراق، هیزەکانی پیشمەرگەی کوردستان پاڵپشتیان هەبوو لە لایەن روژئاواوا، هەروا راهینانیان پێکراو چەکیان پێدرا لەلایەن ئەمریکاوە.

ئەمرۆ بیگومان یارمەتی بە چەک بۆ گروپی کوردی کێشە دەخوڵقێنێ بۆ داخوازی فینلاند و سوید بو ریزی ناتۆ.

سەروکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان پێ وایە ولاتەکانیان یارمەتی کوردە تیروریستەکان دەدەن هەر بۆیە ریگریان لێ دەکا ببنە ئەندامی ناتۆ.

زۆر کەس ئاواتەخواز بوو ناوچەیەکی کوردی خۆ بەریوبەر هەبێ و قابیلی ژیان بی کە بەدەست بێ ئوقرەییەوە دەیناڵاند بەڵام پاڵپشتی ئەوروپا وادیتە پێش چاو کە تائیستا لاوازە.

دەوڵەتێک کە هەرگیز نایەتە دی.

لە نێوان ٢٥ تا ٣٥ ملیون کورد لە تورکیا و ئیراق و سوریاو ئیران دەژێ، ئەم خەڵکە زمان و ئاڵایان هەیە بەڵام گەورەترین کەمایەتین لە جیهان کە دەوڵەتیان نەبێ .

لەساڵی ١٩٢٠ لە پەیمانی سیڤەر کە کرا لەنێوان سوپا سەرکەوتووەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و ئیمبراتوریەتی عوسمانی بەڵینیان بە کوردەکان دا کە وڵاتی خۆیان ببێ بەڵام ئەم بەڵیننامەیە هەڵوەشێنرایەوە لەلایەن دامەزرینەری تورکیا موستەفا کەمال ئەتاتورک تەنیا دوای سێ ساڵ !

لەو کاتەوە بەردەوام کوردەکان ڕاپەرینیان کردووە لەماوەی سەد ساڵ خەباتیان کردووە بۆ سەربەخۆیی .

لەسەردەمی نوێ گروپە کوردیەکان بەشیوەیەکی رێژەیی مودیرنە بوونە ( بیجگە لە گروپێکی بچوک وەک ئەنساریلئیسلامی مەلا کریکار ) ئەمەش وای کردووە کە پاڵپشتی و هاوسوزیان هەبێ، بەتایبەتی لەلایەن سیاسەتمەدارانی چەپی رۆژئاوا بەمەبەستی خەبات کردنیان بۆ سەربەخۆیی.

بەڵام رۆژهەڵاتی ناوەراست دڵی ململانیەکانە و هاوپەیمانیەتی لە گۆڕاندایە، هیچ دەسەڵاتێکی مەزن نایەوێ پاڵپشتی کوردەکان بێ بۆ دەوڵەتێکی نەتەوەیی .

کورد وەک کەمایەتی تا ئیستاش نوینەرایەتیان نییە لە کوڕبەندە جیهانیەکان هەروا پەیوەندی دیبلوماسی لاوازیان هەیە، کوردستانێکی سەربەخۆ تائیستاش بەشێمانەیەکی کەم دێتە بەرچاو.

ململانی یەکی پری خۆ بەریوبەری

لەباکووری ئیراق لە نەوەدەکانەوە کوردەکان فورمێکی خۆ بەریوبەرێیان هەیە، لەمیانەی پەلاماری ئەمریکا وجەنگ دژی داعش، ناوچە کوردییەکان زیاتر ئەدائیکی باشیان هەبووە لە وڵات دا، نەوتی ناوچەکە داهاتێکی باشیان بۆ رەخساندووە بەڵام لە دوای ٢٠١٤ ململانی لە گەڵ دەسەڵاتی سەنتەراڵ لە ئیراق قورستر بووە، راپرسییەک لەساڵی ٢٠١٧ بەمەبەستی جیابوونەوەی تەواو وای کرد کە هیزەکانی ئیراق بێنە ناوچە کوردستانیەکان، راپرسی خەڵکیش رەت کرایەوە .

لە تورکیا کەمایەتی کورد لە ١٨٪ ژمارەی دانیشتووانن بەدەیان ساڵە ململانییان هەیە، کێشەی سەرەکی چەپی رادیکال pkk یە لە لیستی تیروری ئەوروپاو ئەمریکا دایە کە خەبات دەکا دژی هێزەکانی تورکیا، pkk لەشەڕ بو دەوڵەتی کوردی ستراتیژیەتی گۆڕی بۆ خەبات بۆ ئۆتونومییەکی فراوان و خۆبەریوبەرایەتی لۆکاڵی بەڵام شەڕ بەردەوامە .

لەماوەی دوو ساڵ ئاگر بەس بۆ گفتۆگۆ کەچی لەساڵی ٢٠١٥ ململانیەکان توندتر بوو لە نێوان هیزەکان.

لەو کاتەوە بەلایەنی کەم ٦٠٠٠ مروڤ کوژراوە، زۆربەی ئەوانەی کوژراون لە گریلاکانی pkk بوون.

هیرش کردنە سەر گروپی کوردی لەو دیو سنوور

لەکۆتایی ٢٠١٩ دونالد ترامپ هەموو هیزەکانی ئەمریکای لە سوریا کشاندەوە، ئەو گروپە کوردییەی کە هاوپەیمانی ئەمریکا بوو لە جەنگ لەدژی داعش هەستیان بە ناپاکی و خیانەت کرد .

لەم ساڵانەی دوایی سوپای تورکیا چەندین جار سنووری سوریای بەزاندووە و هیرشی کردۆتە سەر کوردەکان .

ئەردوغان پێ وایە YPG ی سوریا ( داکوکی لە خود ) تیروریستە بە هەمان شێوەی pkk .

تورکیا بەم تازانە هیرشی کردە سەرهیزە کوردیەکانی لە باکووری ئیراق.

وێرای ئەمەش لە سوید پارتەکانی حکومەت چوونەتە نێو پاکیجێکەوە لەگەل نوینەری پەرلەمانی سوید کە کوردە ئامینە کاکە باوە کە بڵین YPG بو ئازادی دەخەبتێ و مۆرکی تیروری لەسەر لابەرن.

یەنس ستولتینبیرگ کەسەروکی ناتۆ چۆن دەتوانی گرێی کویرەکە بکاتەوە، ئەمەش وەک دەبینرێ ئاسان نییە، مەترسی لەسەر کوردان هەیە وەک چەندین جاری پێشوو، جاریکی دیکە بدۆڕین .

سەرچاوە

https://www.aftenposten.no/meninger/kommentar/i/66EyX3/den-kurdiske-floken

 

  • 1