ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشی سێیەم

تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیەکه، لە مێژووی تیرۆری سیاسی لە مێژووی ئیسلامدا، سەبارەت بە هەموو ئەو کەسانەی کە لە ناو ئەو مێژووەدا تیرۆرکراون،

لە«تیرۆری سیاسی لەئیسلامدا».

بە پشت بەستن بە چەندین کتێب و سەرچاوەی مێژوویی ئیسلامی مێژوو نووسە ئیسلامیەکانی وەکو:

ابن خلکان-وفیات الٲعیان،العسقلانی -الدرر الكاملە، نهج البلاغە، ابن الاثیر- الكامل فی التاریخ، تاریخ الطبری،ابن الجوزی -سیرە عمر عبدالعزیز ، مسعودی، یعقوبی، ابن العماد الحنبلی-شژرات الذهب فی أخبار من ژهب، العقد الفرید- ابن عبد ربە،طبقات ابن سعد. البلاذری- أنساب اڵاشراف، بن أبی أصیبعە-عیون الانبا‌و فی طبقات اڵاطبا‌و ،ابن عساكر- تهژیب تاریخ دمشق الكبیر، الدینوری -اڵاخبار الطوال ، ابو یوسف-الخراج، ابو حیان التوحیدی - البصائر والذغائر، ..تاد.

هادی عەلەوی لە شێوەی پانۆرامایەکی مێژوویی تیرۆرکردن لە مێژووی ئیسلامی، لە سەردەمی نەبەوی، ڕاشدی، ئەمەوی، عەباسی، لە تورکیا تاکو ئیسپانیا، ئەوەی عەرەب دوای ئەوەی بە ناوی (فتوحاتەوە) داگیری دەکەن و ناوی دەنێن(ئەندەلوس) دەخاتەڕوو قسەو باسیان لە بارەوە دەکات.

نووسەر لە بەشی یەکەمی کتێبەیدا بە تیرۆرکردنی سیاسی موعارەزە و نەیاران، لە سەردەمی سەرەتای ئیسلامدا دەستپێدەکات، باس لە تیرۆر دەکات لە سەردەمی نەبەویدا، بە پێی سەرچاوە مێژووییەکانی ئیسلامی دەتوانین بڵێین لە سەردەمی نەبەویدا، یانزەجار هەوڵی تیرۆرکردن دراوە و لەم یانزەجارەیەش، دە دانەیان سەرکەوتوبوون و دانەیەکیشیان شکستی هێناوە(هەوڵی تیرۆرکردنی ئەبو سوفیان)پێش موسڵمان بوونی.

تیرۆرکردنەکانیش هەمووی بە شێوەیەکی گشتی هەمووی ئاڕاستەی ئەوانەکراوە، کە پێیان دەگوتن: هاوبەشدانەر(مشرک)، یاخود شاعیر و کەسایەتی و سەرکردە جوەکان بوون و لە دیارترینیان،

لە نموونەی تیرۆرکردنی(کەعبی کوڕی ئەشرەف، سەلامی کوڕی ئەبی ئەلحوقیق، عەسمای کچی مەروان، ئوم فرقە، ئەبو عەفەک، خالدی کوڕی سوفیان، قەیسی کوڕی ڕفاعە، ئیبن سونەینە، عەبهەلە- ئەسوەدی عەنسی،).

هادی عەلەوی لە«تیرۆری سیاسی لە ئیسلامدا» دواتر و لە بەشی دووەمدا. دێتە سەر تیرۆری سیاسی لە سەردەمی ڕاشدین و چوار جێنشینە(خەلیفە) ڕاشیدینەکەو، باس لە چوارکردەی تیرۆری سیاسی دەکات، لەو سەردەمەدا، کە سیانیان لە نێوخۆو بە دەستی موسڵمانان خۆیان و دانەیەکیشان بە دەستی دەرەکی، دوو جێنشین(خەلیفە) و هاوەڵێکی پەیامبەر و سەرکردەیەکی شیعی،

نووسەر باس لە تیرۆرکردنی (سەعدی کوڕی عوبادە)، کەسایەتیەکی ئەنساری و سەرکردەی خەزرەجی نەیاری قوڕەیش و ئەوسیەکان، لەلایان عومەرەوە دەکات، کە بە هۆی هەڵوێستی سەعدەوە لە بارەی خەلافەتەوەو، ناڕەزایەتی و دژایەتی کردنی بۆ بوونی ئەبوو بەکر بە جێنشین(خەلیفە)، سەعد هەرگیز دانی بەو خەلافەتەی ئەبوو بەکر دانەناو بەژداری هیچ یەکێک لەو چاڵاکی و جەنگانەشی نەکرد، کە ئەبو بەکر دوای بوونی بە خەلیفە لە ناوەوە و دەرەوەدا بەرپایکردن، چونکە ئەو(سەعدی کوڕی عوبادە) خۆی بە شایەنی پۆستی جێ نشینی و خەلیفایەتی بۆ پەیامبەر ئیسلام دەزانی.

بۆیە لەو سۆنگەیەوە، دوای شکستی هەوڵەکەی لە بوون بە خەلیفە، ئەو بە گۆشەگیری و دوورە پەرێزی لە ماڵەوە مایەوە. تەنانەت بەژداری نوێژی بە کۆمەڵیشی نەدەکردو لە ماڵەوە، بە تەنها نوێژەکانی ئەنجام دەدا و لە دەرفەتێک دەگەرا، بۆ ئەوەی لە شاری مەدینە بڕوات و ئەو شوێنە جێ بێڵێت، تاکو ئەوکاتەی عەرەکان شامیان، کۆڵۆنی و داگیرکرد، سەعد ڕۆیشت لەوێ، لە شاری حۆران ئاکنجی بوو.

عەلەوی لە ڕێگەی کۆمەڵێک سەرچاوەی ئیسلامیەوە باس لەوەدەکات، کە لەساڵی١٤ی کۆچیەوە، عومەر کەسێک ڕادەسپێرێت، تاکو سەعد تیرۆر بکات، چونکو هێشتا ئامادە نییە، بەیعەت و بەڵێن بە خەلیفە بدات و دان بە خەلافەتی خەلیفەی موسڵمانانان دابنێت، ئیتر بەو شێوەیە سەعد تیرۆردەکرێت

  • 1