ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەشی پانزەهەم/

ئیسلامی سیاسی بووم و بابەتی میراتیشم لای مەلایەکی سەلەفی دەخوێند..!

 

 

لەسەرەتای بەشەکانی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا،

باسم لە قورئانی بوونی خۆم کرد. هەڵبەت، من بەرلەوەی ببم بە قورئانی، پێشووتر ئەقیدەی ئەشعەریەکانمان دەخوێند لەحوجرە و قوتابخانەی ئایینی، کتێبێکی تریشمان لە حوجرەی ئیسلامیەکان و لە(مدرسە المحمدیە، للعلوم الشرعیە) دەخوێند ناوی(ٳیمان)بوو، نووسەرەکەی عەبدولمەجید ئەلزەنەدانی بوو، ئەقیدەو بیرو باوەڕی زەیدیەکان بوو، زەیدیەکان گرووپێکی شیعە مەزهەبن،

وەلێ ئەوان وەکو شیعەکانی تر ، بۆ نموونە: شیعەی دوازدە ئیمام (جەعفەری) و ئیسماعیلیەکان و ئەوانی تر، جوێن بە هاوەڵانی پەیامبەر و عائیشەی خێزانی نادەن. شیعەی زەیدی لە (یەمەن) نیشتەجێن. عوسیەکان کە ئێستا لە یەمەن و لە گەڵ شانشینی سعودیاو وڵاتانی تری کەنداو، لە جەنگ و کێشمەکێشدان، زەیدی مەزهەبن.

زەیدیەکان ڕاستە شیعەن، بەڵام لە سەر زۆرخاڵ و تێگەیشت و شت، لەگەڵ گرووپە شیعەکانی تر پێچەوانەو دژ و نا هاوڕان.

 

تەنانەت عەبدولمەجید زەنەدانی: لەیەککاتدا، هەم شیعەو هەم ئیخوانیشە. ئیسلامیەکان بەو بۆنەیەوە ئەو کتێبەی ئەمیان وەکو میتۆدێک سەبارەت بە خوێندنی ئەقیدە، لە حوجرە هەڵبژاردبوو. دەیانگووت: زەنەدانی کابرایەکی باشە، چونکوو هەم ئیخوانە و هەم شیعەی زەیدی لە ئەهلی سونە و جەماعەتەوە نزیکن و وەکو شیعەکانی تر گوومڕا و سەر لێ شێوا و لادەرنین.

 

من لە خوێندنی ئیسلامی لە هەموو بابەتەکان زۆر زیرەک بووم، سەرەتا لە نەحو سەرفیش کێشەم هەبوو، ساڵی یەکەمم هەر زۆر خراپ بووم لە قواعیدی زمانی عەربی، بەڵام دواتر تێیدا زڵبووم و زۆرباش بوووم، وەڵێ تەنها لە بابەتی میرات زۆرخراپ و لاوازبووم و هەرباش نەبووم و نەبووم، چونکوو بیرکاری و دابەشکاری و شت بوو، منیش لەوەیان تابڵێیت کۆلەواربووم.

ئێستاشی لەگەڵدابیت هەر لە بیرکاری خراپم و لێم بپرسن:(٢×٢) دەکات چەند؟

دەبیت ماوەکی باش بیری لێبکەمەوە، تا نەڵێم دەکات(١٧) هاهاها.

بیرمە لە قوتابخانەی ئایینی(مەل عەبدولڵا پەلپتانی) پۆلی دوانزە، مەلایەکی بەتەمەن، توڕە، کە لەفەقێیەک توڕەدەبوو، جوێنی پێدەدا و پێیدەگووت:هەی خوێڕی، جارجار کۆچانەکەی دەستیشی بۆ هێرش کردنە سەر فەقێ بەکاردێنا، مەلا(م. وەرتێ)، ئەو، کتێبی(شرح الرحبیە) و وانەی میراتی پێدەگووتینەوە، شێوازی وانە وتنەوەی زۆر ڕەزاگران و تابڵیت خراپ بوو، ئەو لە زانستەکان:نەحو سەرف و بەلاغە و مەنتیق، بەڕاستی زیرەک بوو، وەلێ لە میرات فەقێکان بە گشتی هیچی لێ حاڵی نەدەبووین، جاری وابوو، ئەمرۆ بابەتێکی شلۆڤە دەکرد، بەیانی دەهاتەوە و دەیگووت: فەقێکان دوێنێ هەڵەوانەکەم گووتەوەو دەی بیسڕنەوەو دووبارە لەگەڵم بینووسنەوە، جا من هێندەی تر بابەتەکە لێم ئالۆز و قوڕەکە خەستر دەبوو و لێی حاڵی نەدەبووم.

ئەو لە شێوازی وانەوتنەوەی سەردەمی کۆلەواربوو، شێوازێکی حوجرەیی و کلاسیکیانە وانەی پێدەگووتینەوە.

 

 

جا بەو بۆنەیەوە، من هێشتا پۆلی یانزەبووم و ئامادەکاریم دەکرد بۆ هەندەک لە بابەتەکانی پۆلی دوانزە و لە مەلایەک دەگەڕام، کە لەبابەتی میرات شارەزابێت و بڕۆمە لای بخوێنم.

دەمزانی حاڵم چەند شڕە لە بیرکاری و و تەقسیمات و دابەشکاری و لەو بابەتەی میرات، گەر بێت و زوو فریای خۆم نەکەوم، لە ساڵی ئاییندە و پۆلی دوانزە، ئەوە بابەتی میراتە، کێشەم بن درووست دەکات و زەربەم لێدەدات و لە معەدەل و کۆ نمرەکانم دێنێتەخوار.

 

 

ئینجا ئەوە ماوەیەک لەگەڵ کۆمەڵەک فەقێی تری هاوڕێم لە حوجرە کۆنەکەمان(حوجرەی محەمەدیە) نەمابووین، تاحوجرەیەکی تر بدۆزینەوە، بە شێوەی کاتی، ماوەک لە بەشەناوخۆیی(کوەیتی)دەماینەوە. ئەو بەشه ناوخۆییە تایبەت بوو بە فەقێ و قوتابیەکانی قوتابخانە ئایینەکان و خوێندەکارانی کۆلێژی شەریعە(زانستە ئیسلامیەکان).

بەشەناوخۆیی کوەیتی لە هەولێر، لە گەڕەکی تەیراوەو لە پاڵ مزگەوتی(کوەیتی)و نزیک گازینۆی (کورد و عەرەب)بوو و لەسەر سی مەتریەکەبوو.

 

هەڵە نەبم ساڵی ٢٠٠٩، من ئەو کات لە قوتابخانەی (مەلا عەبدوڵلا پەلپیتانی) پۆلی پێنجی ئامادەیی و فەقێ بووم.

 

فەقێکان گوتیان سەلەفیەک لێرەیە، مەلایەکی سەلەفیزم، ناوی(مەلا هۆشیار)بوو، ئەو لە کۆلێژی شەریعە خوندەکاربوو و لە بەشەناوخۆییەکەش دەمایەوە، گووتیان: بابچین بۆ لای ئەو بۆ میرات، دەڵێن لەو بابەتە زیرەکە، ئەوانیش یەک دووەکیان هاتن و پێکەوە ڕۆیشتین بۆ لای ئەو مەلا هۆشیارە، وەختێک وتارەکانی لە کەناڵی ئامۆژگاری لێدەداران، دواتر لەگەڵ مەلا عەبدوللەتیف سەلەفی جیاوازی فیکری و فیقهیان بۆ دروست بوو، وتارێکیم بە دەنگ گوێ لێبوو، لەوتارەکە هێرشی توند دەکاتە سەر عەلمانیەت و، مەلا عەبدوللەتیف و کەناڵەکەی و دەڵێت زەکات دان بەو کەناڵە دروست نییە و حوکمی ئیسلامی هەبێت، دەبێت هەموو سەرکردە عەلمانیەکان بدرێت لەسەریان.

 

 

جا شەوێک کاتێک لەگەڵ یەک دوو فەقێی ئیسلامی هاوبیر و هاوڕێم چووین بابەتی میرات بخوێنین لای مەلاهۆشیاری سەلەفیگەرا، کتێبەکەی زەنەدانیم لەگەڵ خۆم بردو گووتم من ئەوە دەخوێنم لە ئەقیدە، سێ چوار سەلەفیزمیتر لەژوورەکەی مەڵا هۆشیار دەمانەوە، کە وام گووت، گووتیان ئامان ئەو زەنەدانیەشیعە و ئیخوانی و ئەهلی بیدەعەع و گوومڕایە و له ئەقیدە سەرلێ شێواو و لادەرە،

کتێبەکەی ئەو مەخوێنەرە. ئەلحەق، مەلا هۆشیار گووتی ئابیدە پێم، کەمێک کتێبەکەی هێنا و برد و تۆزەک تێی ڕاما و سەیرێکی کرد و گووتی: کتێبێکی خراپ نییە.

 

  • 1