ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

 

 

هەڵبەت تۆ وەکو کوردێک و ئینجا مرۆڤێک و خاوەن مافێک، هەرگلەییەکت هەبێت لە ناعەدالەتی و گەندەڵی و هەر شتێک، مافی خۆتە، وەلێ ئەوە هەرگیز پاساو نییە بۆ ئەوەی چەپڵە بۆ عەرەبی ئەنفال چی و شۆڤێنی لێبدەیت و پێت خۆش بێت دووژمنی نەتەوەکەت بێت و خاکت داگیر بکات.

 

هەرکوردێک بیرکردنەوەی وابێت و حەزی لێ بێت حەشدی شیعی و عەرەبی شۆڤێنی بێن و وڵاتمان داگیربکەن، ئەوە بێ سێ و دوو پێویستی بە چارەسەری دەروونییە.

 

یەکێ نەزانێت، عیراقی عرووبە و قەیرانەکان سوێد و شامی شەریفە!

خاوەنی خراپترینی پاسپۆرت و کوالێتی ژیانە.

 

هەرچی ناوی دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ و ئازادی تاک و دادپەروەری و قییەمێکی جوانی حوکومڕانی کردنە لەو وڵاتە کاوڵستانە بوونی نییە.

 

گەندەڵترین پایتەخت لە جیهان هەر بەغداکەی خۆیەتی، لە کەرتەکانی پەروەردە و پزیشکی و ئاسایش و شارەوانی و خزمەتگوزاری و ..تاد. سەدان ساڵ لە دواوەی دواوەیە.

 

 

وڵاتێک: فەوزا و بێ سەر و بەری بەڕێوەی دەبات و یاسا فتبۆڵێنی پێدەکرێت و شارەکانی لە شێوە و هەموو شتێک، دەڵێی سوماله.

وڵاتێکی وێران و بێ خاوەن و کوشتەی دەستی بێ یاسایی و بۆشایی ئەمنی، کوشتەی دەستی گەندەڵی و تیرۆر و کوشتن و ڕفاندن و بێ سەر و بەری.

 

 

وڵاتێک:

کۆمەڵێک چەتەی بێ ویژدان مافیای بێ مۆڕاڵ و گرووپی میلیشیایی و مەزهەبی و توندئاژۆ، دەستیان بە سەر هەموو شتێکی داگرتووە و تەحەکومی پێوە دەکەن.

 

 

عیراقێک:

بۆ گەڵەکەی و بە تایبەتی نەتەوەی کورد، جگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی چیتر نەبووە.

 

عیراقێک لە سەر خوێن و خاک و شەڕەفی منی کورد دروست بووە و سەت ساڵ زیاترە، ئەو عیراقە دەمانکوژێت و قڕ و ئەنفال و کیمیاباران و تەعریبمان دەکات،

فەرهەنگ و مێژوومان دەشوێنێت و دیموگرافیامان دەگۆڕێت و جۆگرافیامان داگیردەکات.

 

عیراقێک:

نەخاوەنی سەروەری خۆیەتی و نەهیچ سومعە و بەهایەکی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی بۆماوە.

 

 

عیراقێک:جگە لە عیراقێکی ئێرانی و بوکەڵەی دەستی کۆمەڵەک عەمامە بەسەری کۆنەخوازی سەر بە کلتوری سەدەکانی ناوەڕاست، هیچیتر نییە.

عیراقێک:

کە ئەو کوردە مازۆخیه داماوەی جگە لە نرخی بەنزینەکەی هیچیتری نابینێت!

 

  • 1