ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کوشتنی مامۆستایانی زانکۆ هەرواکاریکی ئاسان نیەو پێویستی

بەهەڵوەستە لەسەرکردنە هەزاران پرسیاردرووست دەکات .چونکە دەست درێژییە بۆ ناوەندێک کە کۆی پرۆسەی وڵاتانی لەسەربنیات دەنرێت،

دەست درێژیەـ بۆ توێژێک، کە تەمەنێکی پڕجوانی و سەروەری لەساردی وگەرمی و لەنەبوونی ولەگەڕان و سوڕانی وڵاتان و کون و قوژبنەکانی وڵاتان و کتێبخانەو گەڕانی بەردەوام بۆ کۆکردنەوەی زانست بۆ نەوەی دادێ! کەچی بەدەستی هەمان نەوەوە بکوژرێ، کەهەموو تەمەنی خۆی تەرخان کردووە بۆ پێگەیاندن.

کوشتنی دکتۆر و مامۆستای زانکۆ هەروا ئاسان نییە بەڵام لێرە تێپەڕی کردووە لەئاسایی و ماسایی چۆتەدەر،

پێوویستبوو وەزیری خوێندنی باڵا دەست بەجێ ئیستیقالەی کردبایەو دەستی لەکارکێشاباوە.

هەروەها وەزیری پەروەردەش هەمان ئەلتەرناتیڤی کربایە، بەڵام نەیان کرد، بۆ؟ بۆیەک کەهەزاران دێڕ لەخۆدەگرێت،

ئایە اوقوتابـیە پەروەردەی هەمان ئەو قوتابخانانەنییە، کە بەهەربیانوێک بێت جا واستەی بەرپرسێک یان سەیدییەک یان مدیری کۆیلەی دەستی بەدەستی و کەسفرەکانی بۆکراونەتە پەنجاو زیاتر؟

ئایا هەر ئەو مامۆستایانەی ئەوەیان پەروەردە کردووە، بەوفۆڕمەیان پەرەوەردەکردووە کەس پێی نەڵێ لەر، ترسەنۆکی مامۆستا گەیشتۆ ڕادەیەک، کەکۆی پڕۆسەکەی لارکردووە، مامۆستاش ناحەقی نییە کاتێک مدیرێک بەیەک تەلەفۆن کۆی پڕۆسەکەی مامۆستایانی قوتابخەنەکەی لەسەرەتای ساڵەوە دێنێتەوە سەرسفر، ئەوەی مامۆستایان کردوویانە هەمووی بەبەلاش دەڕوات و ئەویان لەولاوە پیاوەتی خۆی پێدەکات و خۆی پێدەباتەپێش بەرپرسەکان،؟

م.ناحەقی نییەکاتێک ڕووداوێکی بەسەردێت نە پەروەردەو نەهێزەکانی تر گوێی لێناگرن و دواتر بەهەرچی هەیە بەس کێشەکەی بۆ پینە بکەن ڕازییە.

ئەوەیە پڕوسەی ناپەروەردەیی و ناهۆشیاری وڵاتی کوشتن و بڕین.

ئەگەرحکومەت ڕاست دەکات چۆن چەندین کەس بەناحەق گوللەباران کراون کەدەستیان لەکوشتنیش دانەبوو، ئەوەخۆ بەئاشکراو زۆریش بەمسێتەری لەناو پایتەختی ئارامی هەرێم دوو دکتۆرای دایە بەر دەست ڕێژی گوللەو خەڵتانی خوێنی کردن، و پڕۆسەی پەروەردەی قڕنێک ئیجبار بەگەڕانەوە بۆ دواوەو پاشەکێشێکی لەڕادەبەدەری دایە پرۆسەکە.

  • 1