ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەو وێنەیە شەھید محەمەد حەسەن عەزیز ئیسماعیل ھەولێریە ، ئەو پیاوێکی ھێمن و لەسەرخۆ و میھرەبان بوو ، ئای باوکم کەمال شەعبی چەند خۆشی دەویست ھەمیشە ناوی لەسەر زاری بوو، چونکە بەڕاستی دڵسۆزی خاك بوو ، ھەموو کەسی خۆشدەویست و خەڵکیش ڕێزیان دەگرت ،

شەھید محەمەد حەسەن عەزیز ئیسماعیل ناسراو بە محەمەد زکیە موالیدی ھەولێر ١٩٢٧ لەساڵی ١٩٥٢ لەگەڵ خاتو مەلیحە ڕەشید محەمەد ، ھاوسەر گیری دەکات ، شەھید لەسەر سلکی سەربازی دەبێت بەڕوتبەی ڕئیس عرفا‌و انچباگ ، لەساڵانی پەنجاکان دێتە ڕێز حزبی شیوعی عێراقی ، زۆر چاڵاك دەبێت ، لەساڵی ١٩٦١ دەگیرێت و دەگوازرێتەوە سجنی کەرکوك و پاشان بەغدا ، بەداخەوە لەساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ ٢٧ ھاوڕێی لەکەرکوك لەسێدارە دەدرێن ، لەپاش خۆی چوار کوڕ — غازی / فەیسەڵ / عبدالكریم  / ئازاد / لەگەڵ کچێکی میھرەبان بەناوی پەروین جێدەھێڵێت ، پاش ئەوەی سەردانی بنەماڵەکەیانم کرد لەنزیکەوە ، ئەوەی جێگای داخە ھەتا ئێستاش ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە سوودمەند نەبووینە لەمافی شەھیدان و خانەنشین ، لەکاتێکدا ھەموو ژیانی لەپێناوی حزب و نیشتماندا بەخت کرد . ناوی شەھیدەکان

١/ شێخ مەعروف بەرزنجی

٢/ نجم الدین نادر

٣/ عبدالرحمان محەمەد

٤/ سەید نوری سەید وەلی

٥/ ئیحسان حوسێن

٦/ فەتاح ساڵح

٧/ مەحمود عەلی بستە

٨/ خەلیل ئیبراھیم عەجەم

٩/ مختار بلخش

١٠/ عادل حسێن

١١/ خورشید مەحمود

١٢/ محەمەد حەسەن عەزیز ، ناسراو بە محمد زکیە

١٣/ عبدالجبار پیرۆز خان

١٤/ شێخ حوسێن بەرزنجی

١٥/ عبدالمجید حەسەن

١٦/ فاتح مەلا داود

١٧/ نوری مەلا عبداللە

١٨/ عبدالحافز شەریف

١٩/ نعیم عنبر

٢٠/ عەتا جمیل

٢١/ کریم خلف

٢٢/ کریم رمەزان

٢٣/ محمود مجید ( ابوشوارب )

٢٤/ ڕەحیم سەعید

٢٥/ مەھدی مەردان

٢٦/ تالب عومەر

٢٧/ ئەحمەد محەمەد ئەمین

٢٨/ حوسێن خورشید

زۆر سوپاس بۆھاوڕێم عومەری شەھید خدر کاکیل بۆ چاکردنی وێنەکە

  • 1