لەڕوانگەی چینایەتیەوە
ئێمە و ئەوان
جەماورەی کوردستان زۆری چەرمەسەری چەشتووە
( سەرکوت - زیندان - انفال - رەوەندونان -کوشتن وبڕین - ئاوارە بوون و دەربەدەری هەژاری وبێکاری) بەدەست( ئەوان) ی کۆنەوە .
بەڵام هیچ شتێک وەک ژیانی ئێستا هیلاک وماندووی نەکردوون ، ئەم کردار و تاوان و هەڵوێستانە لەلایەن دوژمنی سیاسی و دەسەڵاتە شۆفێنی و دیکاتۆرەکانی حوکمڕانی عێراق ئەنجام دراوە ، لەبەرامبەریشدا گەلی کوردستان و پارتە سیاسیەکانی بەردەوام لەمقاوەمەتدا بوون دژی ئەم ڕژێمانە و سەربەرزانە و بێ دوودڵی تێکۆشانی سیاسی و جەماوەری وڕێکخشتنی نهێنی و خەباتی چەکدارانەی ئەنجام داوە بە شانازیەوە قوربانی پێشکەش کردووە ،
تاخەڵک و کوردستان بەم دەسەڵات و حکومڕانیەی هەرێم گەیشت بۆ ئەوەی جەماوەر تیایدا بەئارامی
و ئاسوەدەی بژی ، لەناو ئەم ژیان و ململانێیەدا ، هەستت نەدەکرد جەماوەر بێزار وماندوو بێت لە (بەرەنگاری کردن لە قوربانیدان لە پشوودرێژی ).
بەڵام (ئەوان ) ی ئەمڕۆی دوای دیکتاتۆریەت بوونەتە هۆکاری دروست بوونی هەرێمێکی پڕ لە ناعەدالەتی و استغلال کردن و سەرکوت کردنی ئیرادەی مرۆڤ و بەئاشکرا ستەم و سوکایەتی بە ئەحزاب و رێکخراو و چالاکوانان و تەنانەت بە بازرگانەکانیش کە زۆر جار چوونتە خزمتی دەسەڵاتەوە .
ئەوەی جێگای داخە و لێ ووردبوونەوەیەکی جدیە ،
( ئێمە ) بەگشتی و خەڵکی نوخبەی ڕۆشنبیر و
سیاسی و چینی کرێکار وتوێژە کۆمەڵایەتیە زوڵم لێکراوەکانی وەک چینی کرێکار و فەرمانبەران و خانەنشینان وەکو پێویست لەمەیدانی مقاوەمەتی زوڵمی نوێی سەردەمی نوێی ( ئەوان ) ی دوای ڕووخانی دیکاتاتۆریەت نین ،سەرەڕای بوونی کار و چالاکی و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنی هەمەجۆری چین وتوێژە کۆمەڵایەتیەکان . بەڵام هێشتا کاروانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵک هەمیشەیی و بەبەرنامە و کاریگەر نەبووە بۆ ڕیشە کێشکردنی چەوسانەوە و ستەمکاری دەسەڵات .
ئەم سیستەمەی دەسەڵاتی دوو حزبی ( ئەوان )
پارتی و یەکێتی بریتیە لەم خاڵانە :
-نەبوونی لە ناو دنیایەک لە هەبونی سەروەت و سامان.
-کۆیلایەتی لەناو دنیای بەناو ئازادی و دوای ڕاپەڕیندا .
-یەکسانی لەناو خوێنی شەڵاڵی کوژروانی ژناندا.
-عەدالەت لە ناو یاسای بێ نانی و بێکاری کرێکاراندا .
-کەمی ودواکەوتنی مووچە لە ناو ملیارەها دۆلاردا ،
-پێشێل کردنی ئازادی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ بوونی یاسای رۆژنامەگەریدا و تومەتبارکردنیان بە جاسوو .
- هەڵکوتانە سەر هەندێک لە بازرگانەکان و تەعدا کردن لێیان لەگەڵ ئەو هەموو هاوکاریەی دەیکەن بۆ دەسەڵات لە کاتی قەیران و شەڕەکاندا .
- بێدەنگ بوونی لە و تاوانانەی دەکرێت لە مافی کرێکاران لەکاتی کار و ڕواوی کاردا .
سەوداو مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتە هەرێمایەتیەکان لەسەر حسابی بەرژەوەندی نیشتمانی .
-گرانی بازاڕ و بێ نرخ کردنی بەرهەمی ناوخۆی لەبەر خاتری کۆمپانیاکانی خۆیان .
بەدەیان نموونەی تر لە پێشێلکاری و تاوان کە دەرحەق بەماف و ئازادیەکانی خەڵک دەکرێت .
لێرە وە دەبێت ( ئێمە ) باش بزانین و کۆڵ نەدەین و پشوو درێژ بین بۆ چارەسەری ئەم دۆخەی ( ئەوان) دروستیان کردووە،
نابێ نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیران و لایەنە چەپەکان سارد بنەوە و بێ هیوا بن چونکە زەمینەی کۆمەڵایەتی بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی و ئابووری هێدی هێدی کەڵکە دەبێت و دەتوانرێت گۆڕانگاری چلۆنایەتی پێ ئەنجام بدرێت .
کە ئەمەش کاری بەبەرنامە و کاری هاوبەشی دەوێت ئیرادەی سەربەخۆ وشۆڕشگێرانەی دەوێت و هەزاران گەنجی بێکار و و ڕۆشنبیری بە هەڵوێست هەن کە بتوانین بیانخەینە مەیدانی ململانێ کردن دژی نادادی
و نا یەکسانی .
هەراسانی خەڵک و بێزاری گەنجان لەووڵات لە دەست زوڵمی حکومڕانی ناوخۆییەکە ( ئەوان ) کە خۆیان بە پێشەواو سەرداری گەل دەزانن ، ئازاری دەستی دەسەڵاتە ناوخۆیەکان لە ئازاری دەستی دوژمنانی ڕاستەوخۆی گەلی کوردستان خراپتر و بەسوێترە .
ئەم بێ هودەیەی هەیە ئەگەر بەردەوام بێت ئەوان بنجی زیاتر دادەکوتن، ئەم چاوەڕوانیەی هەیە زیاتر بخایەنێت ئەوان پەلوپۆیان زۆرتر بڵاودەبێتەوە بەسەرماندا .
لەنێو ململانێی نێوان دەسەڵاتی ستەمکار و خەڵکی چەوساوەدا هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ ڕزگاری یەکجارەکی لە غەیری بەردەوام بوون لە بەرهەڵستکاری ڕاستەقینە دژی دەسەڵات لە هەموو ئاست و بوار و کایەکانی سیاسیدا . ئیتر دەبێت لەم ئاراستەیەدا کار بکەین و خەڵک جۆش دەین و هێڵی نێوان ( ئێمە ) و ( ئەوان ) بەتەواوی لەیەک جیا بێت و بەراستی( ئێمە و ئەوان ) لەیەک ( بەلەم ) دا نین گەر ڕەشابایەکی توند هەڵی کرد ئەوا چارەنووسمان یەک دەبێت ، ئێستا (ئێمە ) لەناو ئەو( بەلەمەداین ) کە بەدەست و بازوی ئێمە دروست کراو سەوڵەکەش بەدەستی نەوەکانمانەوەیە ، و
( ئەوان) یش لە پاپۆڕێکی وەهادان کە لێی نوسراوە هەرگیز نوقم نابێت و سوکانی پاپۆرەکە بەدەست نەوە نەزان و چاوچنۆکەکانیانەوەیە ، مێژوویش نیشانی داووین کە تایتانیکش دواجار نوقم بوو بووە حیکایەتی مێژوو .