ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
لەماوەی ڕابردوودا کێشەو گرفتەکانی ئیتیلافی حوکمڕان ،ڕۆژ بەرۆژ ڕوو لە گرژیدایە، تاکار گەیشتە ئەوەی لەبری گفتوگۆی دووقۆڵی و ڕووبەڕوو ، هەریەکەیان بە شێوەی ڕاگەیەنراوێک بۆ دەرخستنی بیروڕاکانیان هەڵوێستەکانیان راگەیاند، لەلایەنی پارتی بەناوی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکو لیژنەی وەزاری یەکێتی لەلایەکی ترکە هەردوو بەیاننامە جگە لە تۆمەتبارکردنی هەریەکەیان بۆ بەرانبەرەکەی ، گەردێکی
هۆکاری گرژی وکار لەبەر نەڕۆیشتنیان نەخستۆتە ئەستۆی خۆیان. لەکاتێکدا هەمووگرفتەکان هەرلە ئەستۆی خۆیاندایە، و هەر دەرئەنجامێکی ئەم بارگرژییە بەخراپی ئۆباڵەکەی هەر لەئەستۆی خۆیاندایە.
ئەم کابینەیە دەرئەنجامی هەلبژاردنێکەوە هاتووە، کە کەم حزب وهاووڵاتی ئەم هەرێمە هەیە ،دان خاوێنیەکەیدا بنێت. لەڕووی ئامادەکارییەکان وهەلی یەکسان لەبەردەم هەموو قەوارە بەشداربووەکان و پاک نەکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و نەبوونی سەرژمێرییەکی باوەڕپێکراو وکۆمسیۆنێکی سەربەخۆو پیشەیی. سەڕەرای بەشدارینەکردی رێژەیەکی یەکجارزۆری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەکەدا، (کە رێژەی بەشداری هاووڵاتی ڕاستەوانەیە لەگەڵ ریژەی شەرعییەتی هەر حکومەتێک).
هەرچۆنێک بوو کابینەکە پێکهات و بەرنامەی خۆی خستەڕوو،و پەرلەمان پەسەندی کرد.
هەرکەسێک بەراوردێکی خێرا لەنێوان بەرنامەی نوسراوو ئەرکی بەجێهینراوو ماف و خزمەتگوزارییەکاندا بکات، جگە لە سیفەتی شکستخواردو ، هیچ پێناسێکی تر بۆ ئەم دەسەڵاتە ناکات.
لەهەمووی کارەساتبارتر ئەوەیە ، لەهەر حوکمرانییەتێکی دونیادا قەیران ڕووی لە دەسەڵات کردبێت، ئەوا کار و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ ڕای گەل کراوە لە رێگەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختەوە، کەچی لەم هەرێمەی ئێمەدا ، بەپێچەوانەی هەموو پرەنسیپەکانەوە، نەک هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامنادرێت بەڵکو دوادەخرێت، و پاساوەکانی دواخستنەکەش جێگەی بڕواپێکردن نین.
دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە هەموو پێوەرەکانی حوکمرانی باشیان لەکارخستوو.
گفتوگۆی راشکاوانە و دەستخستنە سەرکەموکوڕییەکان و دوورکەوتنەوە لە پاوانکاری و بەرژەوەندییە تایبەتیە کەسی وبنەماڵەیی و حزبییەکان وکورتکردنەوەی دەستێوەردانی حزبەکانیان لە کاروباری دەوڵەت وپێرەوکردنی شەفافیەت وبەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و کارکردن بۆئامادەکاری پێشوەختی هەڵبژاردنەکان، وگەڕانەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی دەسەڵات کە گەلە، چارەسەرە.
  • 1