ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

     ئەو ناونیشانەی سەرەوە، كتێبێكیڕۆژنامەنووس گۆران شاخەوانە، كە لە شێوازییاداشتی ئەوڕۆژانەیڕووی لە ئەمەریكا كردووە و خوێندوویەتی دایڕشتووەتەوە و هاوشێوەی سەفەرنامەی هیوا قادر دەمانگەڕێنێتەوە بۆڕابردوو.

     كتێب بە پیاهەڵدان و ڕێكلام كردن نابێتە كتێب، بەڵكو بە خوێندنەوەی پەڕەیەكی كتێبەكە لە مەبەست و ماندووبوونی نووسەر و زانیارییەكانی كە بۆ خوێنەری دەگوازێتەوە، دەبێتە كتێب. بەتایبەت كە لێرەدا نووسەر توانیویەتی هەر لە سەرەتاوە پێمان بڵێت من باسی وڵاتێكی گەورەی وەك ئەمەریكاتان بۆ دەكەم كە بە قۆناغی زۆر سەختی تێكۆشاندا تێپەڕیووە و ئێستا گەیشتووە بەكوێ؟

     نووسەری كتێبەكە بۆ ئەوەی خوێنەر ماندوو نەبێت، بە شێوازی چیرۆك ، باسەكان دەگێڕێتەوە. ئەمە وایكردووە هەم زانیاریت دەستكەوێت و هەم نەتوانی چاوەڕێی ئەڵقەكانی دواتر نەبیت. كە بەڕاستی بۆمنی خوێنەر و پەروەردەكار گرنگبوو بزانم مامۆستایەكی وەك (نۆرما) چۆن توانیویەتی بەو شێوەیە جێگەی خۆی لە دڵی قوتابییەكانیدا بكاتەوە و مێژووی وڵاتەكەی بەو شێوەیە شیبكاتەوە.

     مێژووی ئەمەریكا لە زاری مامۆستایەكەوە بۆ قوتابییەكانی بەیان دەكرێت، قوتابییەكانیش لە وڵاتانی جیهانی سێیەمەوەڕۆشتوون كە سەركردەكانی خزم و مامییەكن و مێژوویان پڕە لە خیانەت و یەكتر كوشتن و بڕین و هێشتاش سوودیان لێوەنەگرتووە،ڕۆژنامەنووسان دەكوژێن لەبەر ئەوەی لەسەر گەندەڵی قسەدەكەن و بەڵگە لەسەر كارە دزێوەكانی بەرپرسان كۆدەكەنەوە، وەك بەراوردكارییەك ژیانی ئەفریقیا و كوردستان بەو پێشكەوتنەی لەوێ دەیبینن، بەرهەمێكی وەهای لێدێتە بەرهەم.

     سەركردە خاوەن عەقڵی بەڕێوەبردن بوو، بە هەر نرخێك بووە وڵات پێشدەخات، ئەمەریكا لە ساڵی 1803 بە 15 ملیۆن دۆلار لویزیانە لە ناپلیۆنی فەرەنسی دەكڕێتەوە، لە ساڵی 1821 بە 5 ملیۆن دۆلار فلۆریدا لە ئیسپانیا كڕێوە, لە ساڵی 1853 بە 10 ملیۆن دۆلار ناوچەی گادسدن و پرچسی لە مەكسیكۆ كڕی. لە ساڵی 1867 بە 7 ملیۆن و دووسەت هەزار دۆلار ئەلاسكای لەڕوسیا كڕی. بۆ گەنجێكی كورد كە دەیان ساڵە خاكەكەی داگیردەكرێت و سەركردەكانی نەك نەیانتوانیوە خاكەكە بكڕنەوە، بەڵكو بەردەوامبن لە فرۆشتن و هەڕاجكردنی، شتێك نامێنێتەوە بەناوی سەرسامبوون بەوەی دەگوزەرێت لە نیشتیمان.

  • 1