ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆزگەو ئاوات و ئامانجەکانی ئینسان کۆتای نایەت بەڕێکردنی هەرتەمەنێک کۆمەڵێک ئاوات کەبەدی نەهاتوە لەگەڵ خۆی دەبات،بەڵام مرۆڤ بونەوەرێکی سەیرە، گەرپێمان وابێت خۆزگەوئاواتەکانی تەواودەبێت ڕاست نییە، چارەنوسی ئێمەش وەها نوسراوە کەلەم جوگرافیا نەگریسەدا بژین، هەر چەندە چارەنوسە نەگریسکراوەکان دەتوانین گۆڕانکاری تێدا بکەیت لەخراپەوە بۆ باش ولەباشیشەوە بۆ خراپ، بۆ زیاترلە (٣٠)ساڵ دەبێت پێمان وابوو چارەنوسمان گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە هەموومان چاوەڕوانی خۆزگەو ئاوات وئامانجە بەدی نەهاتوەکانمان دەکرد،ووتمان ئیتر کاتی کۆتای هێنانە بەڕشتنی فرمێسکەکان ونەمانی ئازارەکانە کاتی ئازادیمانە،هەنگاوەکانمان بەبنیاتی ئایندەیەکی گەش دەبێ بنێین،چاومان لەدونیای نوێ و کراوەی جیهانیدا بوو،دەمانوت ئیتر کاتی نەش و نماو بوونیە گشتیەکانە زمانی سیاسەت لەڕابردودا بەو شێوەیە بوو کە بۆئایندە بەسودی هەموان دەبێت،بەڵام لەئێستادا لەزەتو تامی زمانی سیاسی بۆچەندحزبێکی کەم وچەند کەسێکە، دەمانووت ئێمەلەهیچەوە نەهاتوین بۆهیچیش تێکۆشان ناکەین، بەڵام ئەوانەی کەلەهیچەوە هاتبوون ئێستا هەموو شتێکن ئەوانەی کەدژ بوون ئێستا ئەوان لەدۆستەکانن، دوژمنەکان بوون بەدۆست، دۆستەکانیش وەک دوژمن سەیردەکرێن، ئەوانەی کەلەخەباتدا ترسنۆک گوودەڵەبون ئێستائەوان ڕێنیشاندەر و پاکترین کەسەکانن شۆڕشگێرو پاکەکانیش دەست لەئەژنۆچاوەڕوانی ژیانی مەمرەو مەژیەن، وەک بەختیارعلی لەڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیادا دەڵێت: " لەهیچەوە گەیشتین بەهیچ" پڕاو پڕ ئەم پەرەگرافە کورتەی ڕۆماننوس بۆئێستا ڕاستە دوای (٣٠)ساڵ تازەبەتازە وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت ( ساڵ بەساڵ خۆزگە بەپار ) تا ئێستا لەڕابردویەکی تاڵدا دەژین،بەداخەوەبەم شێوازەی کارکردن بێت بۆ ئایندەش هەردەبێت وا ژیان بکەین چونکە(٣٠)ساڵی خۆشگوزەرانیمان بەڕێ نەکرد،(٣٠) ساڵی دەوڵەتداری سەلیم و تەندروستمان بەڕێ نەکرد(٣٠) ساڵ لەشێوازی حکومەتداری ساغڵەممان بەڕێ نەکرد، بەڵکوحکومەتێکی نەخۆش نەک تەنهابۆخودی خۆی چونکەویستیان وابوو هاوڵاتیانیش بەردەوام نەخۆش بن،گوایە چارەسەری نەخۆشیەکەش تەنها لای ئەوانە، هەرچەندە لەکاتێکدا خۆیان فایرۆس بوون بەگشتی.

لەئەفسانەی یۆنانیداباسی قەرەوێڵەکەی( پرۆکرستس) هەیەکەگوایە ئەگەرمیوانێ یان ڕێبواری ڕێی بکەوتایەتە لای وبمایەتەوە مەرج بوولەسەر قەرەوێڵەکەی بخەوتایە یان بحەسایەتەوە، خۆ ئەگەر باڵای کورت بوایە ئەوا بەچەند کەسێک ڕایان دەکێشا بۆئەوەی باڵای بەقەد قەرەوێڵەکەی لێ بێت،یان ئەگەر باڵای درێژ بوایە، ئەوا باڵایان دەبڕییەوە، لەهەردوو بارەکەدا هەر بەزیانی میوانەکە دەشکایەوە،ئێستا ئێمەی هاوڵاتی وەک میوانی قەرەوێڵەکەی(پرۆکرستس)مان لێ هاتوە بەدەست حکومەتەکەمانەوە،بەڵام بێخافڵی نەزانی ناسیاسیەکان لەپەردەی گوێ ولەقاوغی سەریانداو لەناو هزری نەزانینیاندا وا دەزانن ئەم جۆرە دەوڵەتداریەو ئەم شێوازە ناسیاسیەیان تاسەر بڕدەکات،چونکەئەوەندە خافڵانە دەژین،ئاگایان لەڕابردوی ئەم جۆرە حوکمڕانیە نییە کە تاکە شوێنی مانەوەیان زبڵدانە،توڕەی و سەبری مرۆڤەکانیش کات وساتی خۆی هەیە،چونکە کورد دەڵێت(جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێت).

  • 1